بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەوە دۆخی نا ئاسای ڕاگەیەندرا
بۆ ماوەی سێ مانگ دۆخی نا ئاسایی ڕاگەیەندرا لە ئەنجامی ئەوەی لە ١٠ شار بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

ناوەندی هەواڵ
ئۆهال کە بۆ ماوەی سێ مانگ دۆخی نا ئاسایی ڕاگەیەندرا لە ئەنجامی ئەوەی لە ١٠ شار کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای بوومەلەرزە گەورەکە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ کە ناوەندی بازارجیخ بوو لە شاری مەرەش، سەرۆک کۆماری ئاکەپە ئەردۆغان باری نائاسایی بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ١٠ شار کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، ڕاگەیاند، دوای بڕیارەکەی OHAL لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەندا باسی لێوەکرا.
سەرەڕای ناڕەزایەتی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، ئۆهال قبوڵ کرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.