گیانلەدەستدانی کچە خوێندکارێک لە قوتابخانە

بە وتەی پارێزگاری ئەحمەدئاباد لە مەشهەد، خوێندکارێکی کچ بە هۆی خنکان لە قوتابخانەکەدا گیانی لەدەست داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماجید بیکی بەخشدەری شاری ئەحمەدئاباد، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە دوێنێ خوێندکارێک بەهۆی خنکاندن لە قوتابخانەکەدا گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

بە وتەی ماجید بیکی، ڕۆژی چوارشەممە ٥ نیسان، ئەم خوێندکارە تەمەن ٩ ساڵە دوای کۆتایی هاتنی وانەکانی بەیانیان لە قوتابخانەیەکی ٣ پۆلی ماوەتەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەرگای قوتابخانەکەی قوفڵ کردووە و ڕۆشتووە.

 

خێزانی ئەم کچە ٩ ساڵانە دوای دواکەوتنی گەڕانەوەی منداڵەکەیان بۆ ماڵەوە چوونەتە قوتابخانە، بەگوێرەی زانیاری ڕاپۆرتەکە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی دەرگای داخراو، خوێندکارەکە سەری لە نێوان بارەکانی پەنجەرەی پۆلەکەدا گیر بووە و لە ئەنجامدا خنکاوە.

 

باس لەوەش کراوە، دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە وەک بەرپرسی سەرەکی قوتابخانەکە و بەڕێوەبەری پەروەردەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بانگکراون بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدەن.