گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٤ منداڵ لە شاری لۆگار لە ئەفغانستان

بەهۆی تەقینەوەی سەری هاوەنێک لە شاری لۆگاری ئەفغانستان، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی هەینی، چوار منداڵ بەهۆی تەقینەوەی سەری هاوەنێک لە کاتی کۆکردنەوەی دار و یاریکردندا گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، تەقینەوەکە لە ناوچەی ئەلتەیمور سەر بە شاری پول عەلام لە ناوەندی پارێزگای لۆگار ڕوویداوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تەقینەوەی مین و گولە هاوەنەکان لە شەڕەکانی ڕابردووی ئەفغانستاندا ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قوربانیانی ئەو ڕووداوانەی بەهۆی تەقەمەنی و چەکەکانەوە ڕوودەدات زۆربەیان منداڵن.