سزای ٦ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر خەدیجە شاهین سەپێندرا
دادگا لە دوا دانیشتنیدا، دۆزی ڕۆژنامەنووس خەدیجە شاهین بە سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەدا سەپاند و شاندی دادگاش بڕیاریان دا بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێوشوێنە دادوەرییانەی کە لە دژی خەدیجە گیراونەتە بەر.
ئامەد
هەشتهەمین دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لە کەیسی ڕۆژنامەنوس خەدیجە شاهین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" کە چالاکییەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "کەجەدە"ی ڕوماڵ دەکرد بەڕێوەچوو، خەدیجە شاهین بهشداری له دانیشتنی دادگای سزای قورسی نۆههمینی ئامهد نهكرد، پارێزهری ئهو رهسوڵ تهمیر بهشداربوو.
داوای سزای زیندانی تا ١٥ ساڵی بۆ کرابوو
لهسهر وتهی "شایهتی نادیار" ئهزلال و فیرار داواكاری گشتیی بانگهشهی ئهوهی كرد كه شاهین تاوانی ئهندامبوونی رێكخراوی كردووه و داوای كرد سزا بدرێت و تا ١٥ ساڵ زیندانی کردنی بۆ داواکرابوو.
شاندەکەی دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند و سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر خەدیجە شاهیندا سەپاند، شاندەکەی دادگاش بڕیاریان دا بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێوشوێنە دادوەرییانەی کە لە دژی ئەو ڕۆژنامەنوسە گیراون.