ژن نیوز: لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣١ ژن و منداڵێک کوژراون

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ژن نیوز لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣١ ژن و منداڵ کوژراون و ٢٥ ژن و ٥ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژن و منداڵان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. بەشێک لەمانە لە میدیاکانەوە دەبینرێن و زۆرینەی ڕووداوەکەش لە میدیا شاردراوەیە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش، کە داتا فەرمییەکان ناخاتەڕوو، زەمینە بۆ زیادبوونی توندوتیژییەکان زیاد دەکات بە سیاسەتی بێ سزایی تاوانباران.

 

بە گوێرەی داتاکانی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣١ ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە، ٢٥ ژن و ٥ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژنانەی کە کوژراون لەلایەن پیاوانی نزیک، وەک باوک، برا، هاوژین و خۆشەویستەکانیانەوە کوژراون.