هەزاران کەس لە ڕووسیا بەهۆی لافاوەوە ئاوارەبوون

بەهۆی لافاوەکەی ئۆرنبێرگەوە ١٠ هەزار و ٣٠٠ ماڵی لە ٧٣ شوێنی نیشتەجێبوون گرتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش هەزار و ٤٠٠ کەس ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەلیکساندەر کۆرینکۆڤ وەزیری فریاکەوتنی ڕووسیا لە بارەی چۆڵ کردنی شاری ئۆرنبێرگی وڵاتەکەیان بەهۆى مەترسییەکانى لافاو بەمجۆرە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی زانیارى خستووەتەڕوو.

 

وەزیری فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند، باری نائاسایی لە وڵاتەکەمان بەردەوامە و لەو چوارچێوەشدا بەیانی ئەمرۆ بەهۆی لافاوەوە زەنگی ئاگادارکردنەوەمان بە مەبەستی چۆڵ کردنی شاری ئۆرنبێرگ لێداوە.

 

بەهۆی لافاوەکەوە ١٠ هەزار و ٣٠٠ ماڵی لە ٧٣ شوێنی نیشتەجێبوون گرتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش هەزار و ٤٠٠ کەس ئاوارەبوون.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەناو ئەو کەسانەى لە ماڵ و زێدى خۆیان بەهۆى مەترسییەکانى لافاوەوە ئاوارەبوون، هەزار و ٧٠٠ منداڵ هەن، بە وتەى بەرپرسانى ڕووسیا ئاستی ئاو لە شاری ئۆرنبێرگ تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات بە ڕێژەیەک لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، تا ئێستا لە ٢٥ سانتیمەترەوە بۆ ٨٩٧ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، ئەگەر ئاستی ئاو بەرزببێتەوە بۆ ٩٣٠ سانتیمەتر ئەوا دۆخەکە دەچێتە قۆناغى کارەساتبارەوە