ژنێکی گەنجی کورد دەبێتە پاڵەوانی یاری بەربەستی ١٠٠ مەتری
ژنێکی گەنجی پاڵەوانی یاری بەربەستی ١٠٠ مەتری بەهۆی سەرکەوتنەکانییەوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بانگهێشت دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی کوردستان بەمۆ یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان دەبێتە پاڵەوانی یاری بەربەستی ١٠٠ مەتری بەهۆی سەرکەوتنەکانییەوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بانگهێشت دەکرێت.
پێش بەشداریکدنی لەپاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لەووڵاتی قەتەر محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە کوردستان بەمۆ پاڵەوانی کوردستان و عێراق لەیاری ١٠٠ مەتری بەربەست کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردەوە.
کوردستان بەمۆ لە تەمەنی ١٦ ساڵی وەک یاریزانی گۆڕەپان و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەپاڵاوتنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند، لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری بەربەست کە توانی ماوەکەی بە ١٥ چرکەو لەسەدا ٧٧ی چرکەیەک ببڕێت.