لە درێژەی مۆرکردنی شوێنە جیاوازەکانی ئێران، ٨ یەکەی تر لە شارە جیاوازەکاندا مۆر کران

لە درێژەی مۆرکردنی شوێنە جیاوازەکانی ئێران، ٨ یەکەی تر لە شارە جیاوازەکاندا مۆر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای جێبەجێکردنی پلانی مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕەزاییانی حیجابی زۆرەملێ و چڕکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر هاوڵاتیان، چەند سەندیکایەکی تری کرێکاری لە شارەکانی ڕەشت، فۆمان، مانە، و سەملقان مۆر کران.

 

بە وتەی حەمیدرەزا فەیزی، فەرماندەی پۆلیسی فۆمان، هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی سێ ڕۆژەی سەردانی پیشەییەکان، بەڵێننامە لە دوانزە سەندیکا وەرگیراوە و پێنج سەندیکای کرێکاری لە فۆمان مۆرکراون بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی ئارەزوومەندانە و سەرپێچیکردنی ڕێسا سەپێندراوەکان.

 

هەروەها، مەهدی مێهران، فەرماندەی پۆلیس، وتی: هێزەکانی پۆلیسی ئاسایشی گشتی لە شاری ڕۆند بەهۆی بێباکییان لە پلانی مامەڵەکردن لەگەڵ حیجاب، ٢ سەندیکای کرێکارییان لە مانە و سەملقان مۆر کردووە.

 

بەرپرسی بەشی چاودێری شوێنە گشتییەکانی گیلان هەروەها لە مۆرکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شاری ڕەشت ئاگاداری کرد و کەسی بەرپرسی ئەم کۆمەڵەیە بە دەسەڵاتی دادوەری ناساند و وتی: هێزی پۆلیس بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە پەرە بە ڕەفتاری نایاسایی دەدەن لە شوێن و ناوەندە گشتییەکان.