ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانی لە شەنگال بەبیرهێنرانەوە

لە ٩یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا، ژنانی شەنگال بە پێشەنگایەتی TAJÊ یادی "سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی" یان کردەوە.

لە ٩یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا، ژنانی شەنگال بە پێشەنگایەتی  TAJÊ یادی "سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی" یان کردەوە.

شەنگال

 

لە شەنگال بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوە بۆ ساکینە جانسز و هەڤاڵانی، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، لە مەڕاسیمەکەدا سەدان ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ئامادەبوون، لە مەڕاسیمی یادکردنەوەی شەهیدان ڕیهام حەجۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی TAJÊ و هەروەها بەناوی شەڕڤانانی یەپەژە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی یەپەژە و یەبەشە، ڤیان حەبابی، قسەیکرد.

 

"دوژمن ژنانی ئازاد دەکاتە ئامانج"

ڕیهام حەجۆ، ئەندامی TAJÊ  وتی: "بەرخۆدانی هەڤاڵ سارا و هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی گەیاندوەتە ئەم ئاستە، بە ڕەنجی هەڤاڵ سارا ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی ئێزدی لەسەر پێی خۆمانین، هەڤاڵ سارا نمونەیەک بوو بۆ هەموو ژنان. ئێمەش تا کۆتایی بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگا تێدەکۆشین".

 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، ڤیان حەبابی، تیشکی خستە سەر کەسایەتی و تێکۆشانی شەهید سارا و وتی: "بە یادی شەهید سارا ڕۆژبین و ڕۆناهی، هەموو شەهیدانی دۆزی ئازادیمان بەبیردێتەوە هەموو جیهان ڕوخساری دەوڵەتی تورک دەزانێت و هەموومان دەزانین کە دەوڵەتی تورک سەرەتا سەرکردەکانی خۆی بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگاکان بە ئامانج دەسەپێنێت، لە کەسایەتیی هەڤاڵ سارادا دوژمن ئیرادەی ژنانی ئازادی کردە ئامانج.

 

"سارا سیمبولی ئیرادەی ژنانی ئازادە"

فەرماندەی گشتی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، ڤیان حەبابی، لە بەردەوامیی قسەکانیدا لە بارەی تێکۆشانی هەڤاڵ سارا و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی قووڵی دژی سیستمی پیاوسالاری دەستپێکرد، هەڤاڵ سارا هێمای ئیرادەی ژنانی ئازادە لە هەنگاوی سەرەتای پێکهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەم دۆستایەتییەی لەگەڵ سەرکردایەتیدا دروستکرد بۆ ئەو مەبەستەش ئیرادەیەکی گەورەی هەبوو بەرامبەر بە سیستمی پیاوسالاری".

 

"ئێمە بەرهەمی ڕەنجی ئەوانین"

شەڕڤانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال سوهام شەنگالی، بۆچوونی خۆی خستەڕوو و وتی: "سوپاس بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی شەهید، لە سایەی ڕەنجی ئەوان ئەمڕۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە ئازاریان چەشتووە لەسەرپێن و شێوازی تێکۆشان دەزانن، ئێمە خۆمان زۆر بەبەخت دەزانین کە ئەم ڕێگایەی ئازادیمان ناسیوە وەک ژنانی شەنگال ئەو ئیرادەیەمان هەیە کە ڕێگە نەدەین جارێکی تر فەرمان لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەبێت".