ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی دهۆک بووە هۆی برینداربونی دوو خوێندکار

نزیکی کاتژمێر ١٢ـی شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی کوڕان لە زانکۆی دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار برینداربوون، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی غازەوەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆیی زانکۆی دهۆک دەربارەی ڕووداوی کەوتنەوەى ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو، ڕوونیکردەوە کە نزیکی کاتژمێر ١٢ـی شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی کوڕان لە زانکۆی دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار برینداربوون.

 

ئەو دوو خوێندکارەى برینداربوون یەکێکیان لە ٪١٥ـی جەستەی سووتاوە و ئەوى دیکەشیان لە ٪١٢ـی جەستەی سووتاوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی غازەوە بووە.