ناڕەزایەتی خانەنشینان لە ئێران بەردەوامی هەیە
لە درێژەی رەوتی دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە ئێران، خانەنشینانی نیشتمانی و سەربازی لە سەرانسەری ئێراندا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٨ شوبات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و کاڵاکان، نرخی بەرز و هەڵاوسان لە ئێران، خانەنشینانی نیشتمانی و سەربازی لە زۆربەی شارەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکانی خانەنشینەکان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، سنە، مەریوان، شەهرکورد، یەزد، مەرکەزی، ئاراک، هەمەدان، تاران، ئەردەبیل، تەبرێز، ڕەشت و گیلان لە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەرزی نرخی شتومەک و هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران و نادادپەروەرییەکان ی ڕژێمی ئێرانیش لە هەمان کات.
خۆپیشاندەران درووشمەکانیان بەرزکردبووەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان " داهاتمان بە تمەنە و نرخی شتومەک بە دۆلارە، زیادبوونی نرخەکان ژیانی ئێمەیە"، خانەنشینان بە وتنەوە و بەرزکردنەوەی دروشمەکان بەردەوامبوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین.
بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکان جێگیرکراون بۆ ڕێگریکردن لە خانەنشینان لە ناڕەزایەتی دەربڕین و دەوروبەری پەرلەمان و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک خانەنشین بە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.
لە شاری سنە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانکرد و بڵاویان پێکردن.