١٩ هەزار منداڵ لە ماوەی مانگێک چارەسەریان وەرگرتووە
لەماوەی مانگێكدا ١٩ هەزار و ٣٤٢ منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بەمنداڵان چارەسەركراون.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی ١٩ هەزار و ٣٤٢ منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، ٣ هەزار و ٣٠٦ منداڵ داخڵ كراون.
بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری ٢١٨ منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و ٢٤٤ منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و ٢٢٢ منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون، هەروەها ٢٧٦ حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، هەر لەمانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری ٢٣ هەزار و ١٥٢ پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و ٢٥٦ پشكنینی گەشەی هۆرمۆن، ٤٦٨ سۆنەر، ١٦٤ ئیكۆ ئەنجام دراوە و ٤٦٩ تیشك گیراوە.