پاڵەوانێتی ئیندیان وێڵز... ئارینا سابالینکا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

ئارینا سابالێنکای بیلاروسی، پاڵەوانی دووەم و پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئوسترالیا، لە پاڵەوانێتی تێنسی ئیندیان وێڵز گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، بە بردنەوەی لە ڕکابەرە ئەمریکییەکەی کۆکۆ گاوف.

ناوەندی هەواڵ

 

ئارینا سابالێنکا یاریزانی بیلاروسی، لە پاڵەوانێتی تێنسی ئیندیان وێڵز سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٦-٤ و ٦-٠ لە ڕکابەرە ئەمریکییەکەی کۆکۆ گاوف بردەوە.

 

ئارینا سابالێنکا یاریزانی بێلاڕوسی وا دیار بوو هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بڕیاریدابوو دەرفەتی بردنەوە لەدەست نەدات، تا ئەو ڕادەیەی هیچ هەلێکی نەدا بە ڕکابەرەکەی کە یاریزانی ئەمریکی کۆکۆ گاوف بوو.

 

ئارینا سابالێنکا دەڵێت: متمانە بەخۆبوون وشەیەکە کە بەڕاستی حەزم لێی نییە، پێم باشە بڵێم زیاتر باوەڕم بە خۆم هەیە.

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاریگادا ئارامترم، دەتوانم باشتر هەستەکانم کۆنتڕۆڵبکەم، ئەمەش یارمەتیم دەدات لە کەشوهەوای یارییەکەدا بمێنمەوە، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکەی، بەبێ ئەوەی توڕەیی خۆم لەدەست بدەم یان خاڵێکی ئاسان بە ڕکابەرییەکان بدەم.

 

لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ئارینا سابالینکای بیلاروسی ڕووبەڕووی ماریا ساکاری یۆنانی دەبێتەوە، کە پلەی حەوتەم و دووەمی وەرزی ڕابردووە، کە بە ئەنجامی ٤-٦، ٧-٥، -١ لە پێترا کڤیتۆڤای چیکی بردەوە.