"یەکسانی و ئاشتی بەبێ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەدی نایەت"

ژنانی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوایان لە ژنانی هەموو جیهان کرد دەستی یەکبگرن و هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەریان پراکتیزە دەکرێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- توندوتیژی دژ بە ژنان کە لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکان کە لە وڵاتان ڕوودەدەن توندتر بووە، بەردەوامە لە بەربەستێک لە بەردەم گەیشتن بە یەکسانی و ئاشتی هەر بۆیە ڕێکخراوەکانی ژنان کار بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانیەوە دەکەن، و چالاکییەکانیان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئاسایش و ئارامی و کەمکردنەوەی توندوتیژی.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەم، ئەمساڵ، لیژنەی ڕووداوەکان بۆ ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان دەستیکردووە بە ڕێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، هۆشیارکردنەوەی ژنان بەتایبەتی بۆ داوای مافەکانیان.

 

"شەڕو داگیرکردنی ناوچەکە توندوتیژی زیاتر کرد"

نورە نەزیر، کارگێڕی ماڵی ژنان لە کامپی واشۆکانی حەسەکە، وتی: هەموومان دەزانین کە ژنان، تا ئەمڕۆ، بەرکەوتەی توندوتیژیین بە هەموو شێوەکانیەوە و لە هەموو ڕوویەکەوە، چ لە ڕووی دەروونییەوە، چ لە ڕووی جەستەییەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە، یان تەنانەت بە شێوەیەکی زارەکیش، لەلایەن پیاوانەوە، ئەو شەڕەی ناوچەکە شاهیدییەتی ئەم ئازارەی زیاتر کرد و توندییەکەی زیاتر کرد جەنگەکە بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی، کە زۆربەیان ژن بوون بەم شێوەیە، ژنانی ئاوارە تووشی توندترین جۆرەکانی توندوتیژی بوون، داگیرکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە بووە هۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێی ژنان و قێزەونترین تاوانی دژیان ئەنجامدا، لەوانە توندوتیژی، کوشتن، ئاوارەبوون و هاوسەرگیریی بەزۆر.

 

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، جەختی لەوە کردەوە کە  ژن دەبێت ئیرادەیەکی بەهێزی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی و هەموو ژنانی دەوروبەری بکات لە ژێر ڕۆشنایی بوونی کۆمەڵگەیەک کە ڕەحمی پێناکات و داب و نەریتە بەسەرچووەکان جێبەجێ بکات، ەندامانی ماڵی ژنان بە سەردانیکردنی ژنان کاردەکەن لەسەر پەروەردەکردنیان، هاندانیان بۆ داوای مافەکانیان کە لێیان زەوت کراوە، ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لە هەموو فۆرمەکانی بە هێزێکی تەواوەوە.

 

"هەندێک ژن هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی داب و نەریتدان"

نەجوا شیبیلی، کارگێڕی ماڵی ژنان لە مەرکەدە لە ناوچەی باشووری حەسەکە ئاماژەی بەوەدا، ژنان بەرکەوتەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبن، نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە زۆرێکیان بەرکەوتوون بۆ توندوتیژی بە شێوەی زارەکی یان ئەلیکترۆنی بۆ شێواندنی ناوبانگیان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و هەندێکیان هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی داب و نەریتەکاندان،  ێمەی ژنانی کرێکار لە ماڵی ژنان لە ناوچەی مەرکەدە، کە پێش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە ڕزگار بکرێت، لەژێر دەستی داعشدا بوو، و لەو شوێنەی کە هەموو جۆرە توندوتیژییەک پراکتیزە دەکرا، بە ئیرادە و هاودەنگی خۆمان، توانیمان لە بەرامبەر هەموو ئەو هەڵمەتانەدا بوەستینەوە کە ئازادیمان دەکەنە ئامانج و هەوڵی نەهێشتنی دەستکەوتەکانمان دەدەن کە لە شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا بەدەستهاتوون.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، ژنان لە ڕێگەی کارەکانیانەوە لە دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەرییدا، بەربەستی ترسیان شکاند و توانیان بەرامبەر داب و نەریتە بەسەرچووەکان بوەستنەوە کە مافەکانیان لێ زەوت دەکەن وتی: ژن لە تەمەنی گەنجیەوە گەشەپێدان و ئازادییان خۆشدەوێت، بەڵام پیاو زاڵبوون و بەرکەوتنیان بە توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانیەوە لەلایەن پیاوانەوە، جا لەلایەن باوکەوە بێت یان برا، توانی بەردەوام بێت لە گەیشتن بە خەونی ئازادی،  زۆربەی ئەو ژنانەی لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون ئێستا لە هەموو دامودەزگاکاندا کاردەکەن، بە ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنانیشەوە.

 

نەجوا شیبیلی پەیامێکی بۆ هەموو ژنان نارد و داوای لێکردن بە بوێریەوە بەرەنگار ببنەوە، بەرامبەر داب و نەریتە بەسەرچووەکان بوەستنەوە، هەروەها بەسەر هەموو جۆرە توندوتیژییەکدا زاڵ بن کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، دەبێت ژنان بەهێز و بوێر بن، لەڕێگەی پەروەردەو هۆشیارییەوە خۆیان بپارێزن ، و پشتیوانێک بن بۆ خۆیان و هەموو ژنان.

 

"ژنان بە شۆڕش کیانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە"

هیام ئیبراهیم، ​​لە حەسەکە وتی: تەنها لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، بۆنە و چالاکییەکان بەس نین، چونکە ژنان ڕۆژانە بەرکەوتەی توندوتیژی دەبن، بە درێژاییساڵ، و لە سەرانسەری جیهاندا، بۆیە دەبێت چالاکییەکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی بتوانین هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان نەهێڵین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە ڕابردوودا نەیانتوانیوە بەرگری لە خۆیان بکەن و داوای مافەکانیان بکەن، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کیانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا بەشداری بکەن. ئەمڕۆ لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ژنان هەموو مافە ڕەواکانی خۆیان پراکتیزە دەکەن، کە چەندین ساڵە لێیان زەوت کراوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، هیام ئیبراهیم داوای لە ژنان کرد یەکگرتوو بن و هاوکار بن لە پێناو کۆتاییهێنان بەو توندوتیژییەی کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، ژنان دەبێت بەهێز بن و بوێری نیشان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان بکەن.