سێ ژنی سیاسیی کەنەدا کەفالەتی پەخشان وریشە و شەریفە دەکەن
کەمپەینی بەرگریی لە شەریفە محەمەدی بڵاویكردەوە، سێ ژنی سیاسیی کەنەدا کەفالەتی پەخشان، وریشە و شەریفە دەکەن بۆ ئازاد کردنیان.

ناوەندی هەواڵ
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا، لە ١٣ـی مانگی شووباتدا دووبارە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەند کرا.
کەمپەینی بەرگریی لە شەریفە محەمەدی لەبارەی هەڵوێستی دوو پەرلەمانتاری ژن و سیناتۆرێکی کەنەدا دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، سێ ژنی سیاسیی کەنەدا بە ناوەکانی ڕووبا غەزەل پەرلەمانتاری هەرێمی مێرسیا و ئەلیکساندەر بۆلێریس پەرلەمانتاری ڕۆزمۆن پێتیت پاتری و سیناتۆری کەنەدی جولی مایڤیل دیشامب کەفالەتی هەرسێ سێ ژنە زیندانیی سیاسیی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدیان گرتە ئەستۆ ببە مەبەستی ئازاد کردنیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی ئەو هەنگاوە زیادکردنی فشاری نێودەوڵەتییە بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدان و ئازادکردنی دەستبەجێی زیندانییەکان.
کەمپەینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی میدیاکان کردەوە لە دژایەتی سەرکوتکردن و گوشار خستنە سەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.