سێ ژنی کورد بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ بانگهێشت کران

سێ ژنی کورد بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سێ ژنی کورد بانگهێشت کراون بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت.

 

پێشبینیش دەکرێت ئیلهام ئیحمەد، ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە"، سینەم محەمەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمریکاو تریفە عەزیز، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بەشداری مراسیمەکە بکەن.

 

هەر سێ ژنەکە بە فەرمی لە لایەن ئیدارەی نوێ و تیمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپەوە بانگهێشت کراون بۆ مەراسیمەکە بڕیارە ئەمشەو مەراسیمەکە بەڕێوە بچێت.