سێ ژن لە هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

ئەمشەو لە هەولێرچوار کەس کە سێ کەسیان ژن بوون بە دەستڕێژی گولـلە کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی دایک و باوکی هاوژینەکەی دەکات و بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیاکاندا، ٤ کەسی کوشتووە.

 

ئەو ٤کەسەی کوژراون هاوژینەکەی، ، خوشکی هاوژینەکەی و دایکی هاوژینەکەی، باوکی هاوژینەکەیەتی.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان بکوژەکە پزیشکی گشتییەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.