سێ تاوانباری بازرگانیکردن بە کچانەوە لە بەغدا دەستگیرکران
ئاژانسی کاروباری پۆلیسی عێراق ڕاگەیاند کە سێ بازرگانیان لە بەغدا دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە کچی خوار ١٨ ساڵەوە دەکرد لە هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی کاروباری پۆلیسی عێراق، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، بە فەرمی ڕایگەیاند کە سێ بازرگانیان دەستگیر کردووە بە پارەی ساختەوە کە بازرگانییان بە کچانی خوار ١٨ ساڵەوە دەکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لێکۆڵینەوە و چاودێری وردی تاوانبارەکان کراوە، بازرگانەکان بازرگانییان بە کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵەوە دەکرد لە هەرێمی کوردستان و دەیانفرۆشتن، لەگەڵ ئەوەشدا ٥٠ دیناری ساختەیان دەکردە بازاڕەوە.
لەگەڵ دەستگیرکردنی تاوانبارەکانیشدا ١٠٠ دۆلاری ساختە دەستیبەسەردا گیراوە.
ت.پ