سێ پزیشكی کورد پلەی یەکەمی بۆردی عەرەبیان بەدەستهێناوە

سێ پزیشكی ژنی کورد پلەی یەکەمی بۆردی عەرەبیان بەدەستهێناوەو کە لە سێ پسپۆڕی جیادا پزیشکن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەنجامی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان، حەوت پزیشکی کورد لەسەر ئاستی پسپۆڕییەکەیان بە خوێندنی بۆردی عەرەبی بۆ ئەمساڵ، یەکەم بون.

لەو ژمارەیە سێیان ژنن، پزیشک هێلین بورهان، پزیشکی پسپۆڕی پێست، پزیشک هەورین عوسمان، پسپۆڕی بێهۆشکاری، پزیشک زاریا شێروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبون.