سێ بوومەلەرزە لە عەلەزیز ڕوویدا
بەپێی زانیارییەکان لەسەر ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری نائاسایی "AFAD"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزە لە عەلەزیز ڕوویدا.

ناوەندی هەواڵ
دوای بوومەلەرزە بەهێزە وێرانکەرەکەی ٦ی شوبات، کە لە ١٠ شاری باکوری کوردستان و تورکیا، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ویرانکاری دروست کردو دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداو سەدان هەزاریش برینداربوون، ڕۆژانە بوومەلەرزەی دیکە تۆماردەکرێن کە بە پاشلەرزە ناوی دەبرێت.
بەیانی ئەمرۆ ٢٠ی شوبات، لە کاتژێمر ٤:٠٧ خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ لە پالوی ناوەندی عەلەزیز [ ڕوویدا، پاشان کاتژمێر ٥:٢٩ خولەک و کاتژمێر ٦:٤٥ خولەک دوو بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی ٤.٥ و ٤.٤ لە هەمان ناوچە ڕوویاندا.
دەربارەی کاریگەری و زیانەکانی ئەو سێ بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییەو بڵاونەکراوەتەوە.