چارەسەری ڕووەکی دەبێت بە ڕێنمای پزیشک بەکاربهێندرێت

بەکارهێنانی ڕووەک لە چارەسەری پزیشکی و تەواوکەری خۆراکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکان، زیادکردنی وزە یان دابەزاندنی کێش، تا ئێستا لە زانستی پزیشکیدا وەک دەرمان ڕێک نەخراوە و تاقی نەکراوەتەوە بۆیە لە کاتی بەکارهێنانیدا دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرمانی ڕووەکی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە دەرمانسازی و بەکارهێنانی ڕووەکی دەرمانی کە بنەمای پزیشکی نەریتییە، چارەسەری گیایی ئەو ڕووەکانەیە کە وەک دەرمان بەکاردەهێنرێن، خەڵک چارەسەری گیایی بەکاردەهێنن بۆ یارمەتیدانی خۆپاراستن یان چارەسەرکردنی نەخۆشی، زیادکردنی وزە، ئارامگرتن، یان دابەزاندنی کێش بەکاریان دەهێنن، تا ئێستا لە زانستی پزیشکیدا چارەسەری گیایی وەک دەرمان ڕێک نەخراوە و تاقی نەکراوەتەوە.

 

بەشێک لە ڕووکە گیاییەکان کە لە زانستی پزیشکیدا بەکاردەهێندرێت، گوڵە بەیبون " بە شێوەیەکی باو لە ئەمریکا بۆ دڵەڕاوکێ و ئارامکەرەوە بەکاردەهێنرێت، لە ئەوروپا بۆ چاکبوونەوەی برین و کەمکردنەوەی هەوکردن یان ئاوسانی بەکاردێت".

 

 ئیچیناسیا " گوڵێکی کۆنی ئەمریکای باکوورە لە دەرمانی گیاییدا بەکاردێت، بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی دژە زیندەیی و تایبەتمەندی چاککردنەوەی برینی هەیە"، تاوکەم " ڕووەکێکی بۆنخۆشی ئۆراسیای لە خێزانی دایزیە، لە دەرمانی گیاییدا بەکاردێت بۆ چارەسەری سەرئێشە".

 

سیر " لە هەموو جیهاندا لە چێشت لێنان و بەهۆی چەندین تایبەتمەندی دەرمانییەوە وەک چارەسەری پزیشکی بەکارهاتووە، دەرکەوتووە کە تایبەتمەندی دژە میکرۆب، دژە شێرپەنجە و دژە هەوکردنیان هەیە."

 

زەنجەفیل " زیاتر بە گیایەک ناسراوە بۆ کەمکردنەوەی سکچوون و توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە زەنجەفیل ئەو سکچوونە کەم بکاتەوە کە بەهۆی دووگیانی و چارەسەری کیمیاییەوە دروست دەبێت."

 

تەواوکەری خۆراکی و چارەسەری گیایی کارلێک لەگەڵ چەندین جۆری دەرمان دەکات، زۆربەی کات ئەو پرۆسانە خێراتر دەکات کە دەرمانەکە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی ناچالاک، واتە کەسێک کە دەرمانێکی دیاریکراو دەخوات، کەمتر لەو دەرمانە لە جەستەیدا دەمێنێتەوە.

 

 هەروەها دەتوانێت لەگەڵ هەندێک جۆری دەرمانی دژە خەمۆکیدا کارلێک بکات و لە ئەنجامدا کاریگەری لاوەکی زیانبەخشی لێدەکەوێتەوە، دەرهاویشتەی سیری چڕ دەتوانێت خوێن تەنک بکاتەوە، ئەوەش هاوشێوەی ئەوەیە کە دەرمانی ئەسپرین دەیکات و دەتوانێت کێشە لە کاتی نەشتەرگەری یان دوای نەشتەرگەری دروستبکات، چای سەوزی چڕ، دەتوانێت کارلێک لەگەڵ مادەی ئیفیدرینی دەکات کە بۆ جیوب بەکاردێت، هەر بۆیە سەرجەم ڕووەکە پزیشکییەکان دەبێت بە ڕاوێژی پزیشک بەکاربهێندرێت تا زیان لە تەندروستی کەسەکان نەدات.