ئاماری کوشتن و توندوتیژییەکانی مانگێکی بەشێک لە شارەکانی تورکیا

لە شارە جیاوازەکانی تورکیا پیاوان توندوتیژییان بەرامبەر زیاتر لە ٥٦ ژندا ئەنجامداوە و زیاتر لە ٢٤ ژنیان کوشتووە، و چەندین ژنی دیکەش ڕووبەڕووی هەراسانکردن و دەستدرێژی و توندوتیژی بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارە جیاوازەکانی تورکیا پیاوان توندوتیژییان بەرامبەر زیاتر لە ٥٦ ژندا ئەنجامداوە و زیاتر ٤ کچ و کوڕیان ئازارداوە و پێنج ژنیشیان هەراسان کردووە، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣دا یەک حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە ڕۆژنامەکاندا تۆمارکراوە و هیچ هەواڵێک لەبارەی کاری سێکسی زۆرەملێ وە نەبووە.

 

لە مانگی نیساندا پیاوان زیاتر لە ٢٤ ژنیان کوشتووە، ئەم ڕێژەیە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا ٢٩ کەس بووە، هەروەها سێ پیاویان کوشتووە کە لەگەڵ ئەو ژنانەی کە کوشتوویانە پێکەوە بوون، سەرەڕای فەرمانی پاراستن زیاتر لە شەش ژنیان کوشتووە.

 

پێنج ژن کوژراون، چونکە دەیانویست لە هاوسەرەکانیان جیاببنەوە و ژنێکی دیکەش بەهەمان هۆکار کوژراوە، دوو ژنیش لەسەر میرات کوژراون، لەکاتێکدا بیانووی پیاوان بۆ کوشتنی ١٥ ژن لە ڕۆژنامەکاندا بڵاونەکراوەتەوە.

 

دوانزە ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان، چوار ژن بە دەستی کوڕەکانیان، سێ ژن بە دەستی دراوسێکانیان، ژنێک لەلایەن هاوکارەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن کوڕی کارمەندەکەیەوە، ژنێکیش لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراوە، ڕادەی ئاشنایەتی پیاوێک و ئەو ژنەی کە کوشتوویەتی لە ڕۆژنامەکاندا باس نەکراوە.

 

پیاوان لە ماڵەکانیان ١٧ ژنیان کوشتووە و لە شوێنەکانی دەرەوەی ماڵ وەک شەقام و پارک و شوێنی کار ٦ ژنیان کوشتووە، سێ ژنیان بە کەلوپەلی تیژ و ١٩ ژنیش بە چەکی ئاگرین کوشتووە، ژنێک بە خنکاندن و ژنێکیش بە لێدان کوژراوە.

 

پیاوان لە مانگی نیساندا زیاتر لە سێ منداڵیان کوشتووە، ئەم ژمارەیە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا یەک بووە، منداڵێک لەلایەن دوو کەس لە دراوسێکەیانەوە کوژرا، دوو منداڵیش لەلایەن باوکیانەوە کوژران، یەکێک لە منداڵە کوژراوەکان خەڵکی سیرە بووە، پیاوان بە پەت منداڵێکیان خنکاندووە و بە چەکی ئاگرین دوو منداڵیان کوشتووە، لە ماڵەوە دوو منداڵیان کوشتووە و ئەو زانیارییانەی کە منداڵێکیان لە کوێ کوشتووە، لە ڕۆژنامەکاندا بڵاونەکراونەتەوە.

 

لە مانگی نیساندا زیاتر لە پێنج ژن هەراسانکراوە، ئەم ڕێژەیە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا ١٤ کەس بووە، پیاوان بە شێوەیەکی زارەکی و جەستەیی چوار ژنیان هەراسان کردووە و فیلمی ژنێکیان گرتووە، هەر پێنج ژنەکە لە شوێنەکانی سەر شەقامەکان و لە وێستگەی پاسەکان و لە ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتیدا هەراسانکراون.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، پیاوان لە مانگی نیساندا دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ژنێک، ئەم ڕێژەیە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا دوو بوو، پەیوەندی ئاشانایەتی ئەو پیاوە و ئەو ژنانەی دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر، لە ڕۆژنامەکاندا باس نەکراوە.

 

پیاوان لە مانگی نیساندا توندوتیژییان بەرامبەر زیاتر لە ٥٦ ژن ئەنجامداوە، ئەم ڕێژەیە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا ٥٢ کەس بووە، بەلایەنی کەمەوە ژنێک کە لەلایەن پیاوانەوە تووشی توندوتیژی بووە، لە دۆخێکی سەختیدا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پیاوان بە پێشێلکردنی "فەرمانی پاراستن" توندوتیژییان بەرامبەر زیاتر لە شەش ژن ئەنجامداوە.

 

زیاتر لە ٤٧ ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان یان خۆشەویستەکانیان بریندار بوون، دوو ژن لە لایەن کەسوکاریانەوە بریندار بوون، دوو ژن لەلایەن هاوڕێکانیان و یەکێکیش لەلایەن کوڕەکەیەوە، ژنێک بەهۆی شۆفێرێکی پیاوەوە بریندار بووە، ڕادەی ئاشنابوون لەنێوان ئەو پیاوانە و ئەو سێ ژنەی کە برینداربوون لە ڕۆژنامەکاندا بڵاونەکراوەتەوە.

 

پیاوان توندوتیژییان بەرامبەر ١٤ ژن ئەنجامداوە، چونکە دەیانویست جیاببنەوە یان نەیاندەویست بگەڕێنەوە لایان، بەهۆی "ئیرەیی" توندوتیژییان بەرامبەر ژنێک ئەنجامداوە، بیانووی پیاوان بۆ توندوتیژی بەسەر ٣٦  ژندا لە ڕۆژنامەکاندا بڵاونەکراوەتەوە، ٤٣ ژن بە لێدان، هەشت ژن بە چەکی ئاگرین و چوار ژنیش بە کەلوپەلی تیژ بریندارکردووە، پیاوان لە ماڵەوە ٣٩ ژنیان بریندار کردووە، هەشت ژنیش لە دەرەوەی ماڵ وەک لە دارستانەکان، یانەکان، یان شەقامەکان، ئەو شوێنانەی کە پیاوان نۆ ژنیان بریندار کردووە، لە ڕۆژنامەکاندا باسی لێوەنەکراوە.