تاژێ: سەرمان بەرامبەر هێرشەکان نەوی ناکەین

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە بەیاننامەیەک هەڵوێستی خۆیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و ڕایانگەیاند: ئەو کەسانەی پێیان دەوترێ تیرۆریست، رۆڵەی ئێمەن، بە دەوڵەتی تورکیا سنوری خۆی بزانێت.

 شەنگال

 

حکومەتی عێراق بە هێرشەکانی نەیتوانی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بشکێنێت، ئەمجارەش پێشەنگ و فەرماندەکانیان بە تیرۆریست بە ناو دەکەن، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، لە دژی ئەو پلانگێڕییانە بەیاننامەیەکیان بۆ ڕایگشتی خوێندەوە و هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.

 

کنێ خدر، دایکێکی ئێزدییە و بەیاننامەی تاژێی خوێندەوە، تێیدا هاتووە: هێزی عێراق و پەدەکە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر گەلی ئێزدی و شەنگال، چونکە نایانەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی بەڕێکخستن ببن و کۆمەڵگەکەیان بنیاد بنێن، ئێستاش دەیانەوێت پێشەنگەکانمان بە تیرۆست بە ناو بکەن و دەڵێن بە پێی یاساکانمان تیرۆریستن، ئەگەر وایە با بچن ئەو داعشانەی ناو خۆیان سزا بدەن، ئێمە دەزانین داعشەکان لە بەغدا، موسڵ، زاخۆ و هەولێرن و لەناو پەرلەماندان، هەتا ئێستا پارێزگاریان لێدەکەن بۆی بەسەر گەلی مەزلومدا هێرش بکەن.

 

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە کە بە فرۆکە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکات و ڕۆڵەکانیان کۆمەڵکوژ دەکەن، "بەوەشەوە نەوەستان، پەیماننامەیەک لە دژی شەنگال واژۆ کرد و لەو ڕۆژەشەوە هێرش بۆ سەر شەنگال بەردەوامە"، کنێ خدر ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان کۆمەڵگەیەکی شەڕخواز نین و بەڵام ئەگەر بێنە ماڵمان و لەناومان ببەن، ئەوکاتە لە کەس ناترسین  و هەتا کۆتایی شەڕ دەکەن.