شنۆ مارابی بە ٦ مانگ زیندانی سزادرا
شنۆ مارابی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی، بانگهێشتی لقی جێبەجێکردنی حوکمی کامیاران کراوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/10/20221008-20221008-shnw-pngd6c02b-image-jpg53ae12-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی پێنجشەممە، شنۆ مارابی هاووڵاتیی شاری کامیاران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی، بانگهێشتی لقی جێبەجێکردنی حوکمی تاوانی داواکاری گشتی و شۆڕشی کامیاران کرا، داوایان لێکردووە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا خۆی بە یەکەی پەیوەندیدار بە یەکەی جێبەجێکردنی یاسا بناسێنێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شنۆ مارابی دوای مانەوەی لە باشووری کوردستان و پاشان دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هەروەها دوای بەرگەگرتنی ٢ مانگ لێپرسینەوە و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکان، بەشێوەیەکی کاتی بە کەفالەت ئازاد کراوە.
شنۆ مارابی، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، لەلایەن دادگای شۆڕشی بانە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری ڕێژیم" حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.