ئیسرائیل ٣٩ بارمتە کە ٦ ژنی تێدایە ئازادی کردن
حكومەتی ئیسرائیل لە دووەم ڕۆژی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا لەگەڵ حەماس، 39 بارمتەی فەڵەستینی كە سێیان منداڵن و ٦ی دیكەشیان ژنن، ئازاد كرد.

ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامی هەبوو، ڕۆژی هەینی ٢٤ی تشرینی دووەم بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی كە بە نێوەندگیری قەتەرو میسر لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامدرا، بۆ ماوەی چوار رۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندراو لەم ماوەیەدا ١٥٠ بارمتەی فەڵەستینی و ٥٠ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەكرێن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین بڵاویكردەوە، ئەو بەدیلگیراوە فەڵەستینیانەی كە لە دووەم ڕۆژی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکاندا، لە گرتوخانەی ئۆفەر ئازادكراون بە پاس و ئۆتومبێلەكانی سەربە كۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور گواستراونەتەوە بۆ شارۆچكەی بیرە لە كەناری ڕۆژئاوا.
ئەوەشخراوەتەڕووم ٦ لەو بە بارمتەگیراوە فەڵەستینیانەی كە ئازاد كراون ژنن، هاوكات سەدان فەڵەستینی بە بەرزكردنەوەی ئاڵای فەڵەستین پێشوازییان لە دیلەکان کرد.