ژنانی ورمێ لە گواستنەوەی گشتیدا هەراسان دەکرێن

ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی شاری ورمێ ئاماژە بەوەدەگات، زۆربەی ئەوانەی دژایەتی لابردنی حیجاب دەکەن ئەو پیاوانەن کە بەدوای دەسەڵاتەوەن و نایانەوێت ژنان ئازاد بکرێن.

لارا جەوهەری

 

ورمێ-دوای ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو ژنانەی کە ڕەتی دەکەنەوە حیجاب بکەن و پابەند نەبن لە گواستنەوەدا بە جیاکردنەوەی ڕەگەزی لەلایەن پیاوانەوە هەراسان دەکرێن.

 

دالیا.خ، کە خوێندکارێکی کوردە و لە شاری ورمێ دەژی، وتی: "من لە زانکۆوە لەگەڵ هاوڕێکانم گەڕامەوە ماڵەوە و سواری پاس بووم، بەشی ژنان زۆر پڕ بوو و هیچ شوێنێک نەبوو بۆ دانیشتن، شوێنی پاسەکە بۆ ژنان لە لایەکەوە بەرەو سەرەوە و خوارەوە بڕۆن و پیاوان لە لایەکی دیکەوە بچنە بەشی پیاوان، تەنانەت بۆ پارە دانیش، ژنان نابێت لەبەردەم پیاواندا تێبپەڕن و دەبێت سەرەتا بچنە خوارەوە، ئێمە هیچ شوێنێکمان نەبوو بۆ دانیشتن، بۆیە لەسەر کورسی یەکەمی پیاوان دانیشتین، لەناکاو پیاوێکی پیر هات پێی وتین کە شوێنەکەمان بگۆڕین، سەیرم کرد و بینیم کە پێنج کورسی بەتاڵ هەیە، داوام لێکرد بچێت و لە شوێنێکی دیکە دانیشێت، بەڵام جارێکی دیکە سووکایەتیی پێکردین بەوەی کە حیجابمان لەبەر نەکردووە و ڕێز لە شوێنی ژنان و پیاوان ناگرین، پێی وتین، "من لە شوێنی  تۆ دادەنیشم، شتەکانم لە شوێنی هاوڕێکەت دادەنێم" و داوای لە شۆفێرەکە کرد ئێمە لە پاسەکە دابەزێنێت بەڵام شۆفێرەکە پشتگوێی خست."

 

"ئازایەتی شایەنی ستایشە"

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاوڕێکەی پێی وتن تەنانەت ئەگەر پۆلیسی ڕەوشتی و کۆنترۆڵی ئاژاوەش بهێنن، ئەوا قژیان داناپۆشن و شوێنەکەیان ناگۆڕن، هەموو پاسەکە تێبینی ناکۆکییەکەی کرد و یەکێکیان دەستی پیاوە پیرەکەی ڕاکێشا بۆ ئەوەی لە شوێنێکی تر دانیشێت، دوای ئەوە، دوو ژن سەرپۆشەکانیان لاداو لە ڕیزی پیاواندا دانیشتن، بەڕاستی من بینیم کە ئازایەتی شایەنی ستایشە.

 

ڕۆیا.م، هاوڵاتییەکی شاری ورمێ وتی: "پیاوێکی پیر کچێکی ڕاگرت ئەوە زۆر ڕوون بوو کە گفتوگۆی نێوانیان بە باشی بەڕێوە نەچوو هەتا ئەو کاتەی بینیم پیاوەکە هەوڵی دا لەچکێک لەسەر سەری کچەکە دابنێت، بەڵام بە دەستی پاڵی پێوەنا و شەڕی نێوانیان چڕتر بوو."

 

ئاماژەی بەوەسکرد، لە ورمێ، زۆربەی ئەوانەی دژایەتی حیجاب دەکەن پیاوانن کە بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕێن و ناتوانن بەرگەی ئازادی ژنان بگرن، کاتێک لە ڕۆژانی چوارشەممەی سپیدا حیجابم لەبەرکرد، خەڵکی شارەکە بە شێوەیەکی ترسناک مامەڵەیان لەگەڵ کردم، دوای دەستپێکردنی ڕاپەڕین، کاتێک کە حیجاب بە جۆرێک لە یاخیبوونی مەدەنی دادەنرێت، بۆچوونەکان لە کۆمەڵگەدا گۆڕاون، بەڵام زۆرێک لە پیاوان ڕێگە بە هاوژینە و کچەکانیان نادەن کە حیجابەکە لاببەن.

 

ڕوونیشیکردەوە کە شاری ورمێ پشتگیرو پارێزراو نییە بۆ ژنان و ژنانیش هێشتا لە خەباتدان بۆ ڕزگاربوون لە هزری پیاوسالاری و لەدایکبوونی نەوەیەکی نوێ کە بە هیچ شێوەیەک ئەم ستەمە قبوڵ ناکەن و ئەم سەرهەڵدانە زیاد دەکات.