ئامینە شەنیاشار: بەهۆی ترسەوە دەرگاکان کلیل دەدەین

ئامینە شەنیاشار، کە لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا چاوەڕێی بەدەستهێنانی دادپەروەرییە، درێژە بە چاودێری داد دەدات و دەڵێت: چاوەڕێ دەکەم تا دادپەروەری بەدەست دەهێنم.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرگریکاران و کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناحیەی پیرسووسی شاری ڕەحا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار، لەو هێرشەدا هاوژینی ئامینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژراون، ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ڕەحا، فێریت شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە ڕزگاری بوو، چاودێری دادیان گواستەوە بۆ وەزارەتی داد.

 

ئامینە شەنیاشار سەرەڕای ئاستەنگەکانی پۆلیس لە ڕۆژی ٧٦دا بەردەوامە لە چالاکییەکانی، داواکارییەکەی بۆ دادپەروەری نوێکردەوە.

 

"لە ترسدا دەرگاکان دادەخەین"

 

ئامینە شەنیاشار وتی: تا دادپەروەری بەدەست دەهێنم لێرە ناڕۆم، با کوڕەکەم ئازاد بکرێت، کوڕەکانم لە نەخۆشخانە کوژران، ئەوی تریان خرایە ژوورەوە، ٦ ساڵە لێرەم، پاسەوانم ، شەرم ناکەن هیچ ڕەحمێکیان نییە پۆلیس بەو حاڵەتەشەوە فشارم دەخەنە سەر.