مەلەک مۆسۆ: من ئەم خەڵاتە پێشکەشی ژنە کوژراوەکان دەکەم
گۆرانیبێژ مەلەک مۆسۆ بووە براوەی خەڵاتی پاوەر تورک میوزیک و پێشکەشی ژنانی کوژراوی کرد، لەلایەن ئامادەبووانەوە چەپڵە ڕێزان کرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/06/20230606-20230606-20230606-qh1bi3vktu-vrnw9dddlgq-webpceb5df-image-jpg8cb6bb-image-jpgf3b0ff-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
گۆرانیبێژ مەلەک مۆسۆ خەڵاتی 'بەهێزترین گۆڤاری' لە فێستیڤاڵی میوزیکی لەلایەن لەلایەن پاوەر تورکەوە بۆ گۆرانی 'ساڵەکان لێ خۆش نابن-Yillar Afetmez'، کە لە 'ئەلبوومی ڕێزلێنان لە بێرگن'دا بڵاوی کردووەتەوە، بەدەستهێنا.
مەلەک مۆسۆ لە مەراسیمی خەڵاتکردندا لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەتاتورک (AKM) وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، خەڵاتەکەی لەپێناو ژنانی کوژراو وەرگرتووە و پێشکەشیان دەکات، بەمەش لەلایەن ئامادەبووانەوە چەپڵەی بۆ لێدرا.
هەروەها وتیشی: سەدان ساڵە لە کۆمەڵگەدا ژنان بەو جلوبەرگانەی کە لە دونیادا هەیانە ڕەتکراونەتەوە، ژنان بە خەندە و هەموو شتێکیانەوە سزا دەدرێن، من ئەم خەڵاتە پێشکەشی هەموو ژنانی کوژراو دەکەم، هەرگیز دەنگی ئێمە نابڕێت، من ژنێکم کە هەمیشە ڕێز لە گۆرانیبێژی ژن و هونەرمەندی ژن و ژنانی ئەم کۆمەڵگەیە دەگرم و هەمیشە لە پشتیان دەبم، کەس ناتوانێت بێدەنگم بکات، بەرهەم و گۆرانییەکانم هەمیشە بەردەوام دەبن.