ئۆنس جابر و ئارینا سابالینکا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی میامی کرد

ئۆنس جابری تونسی و ئارینا سابالینکای بیلاروسی زوو ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتی میامی کرد

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆنس جابر یاریزانی تونسی نەیتوانی لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی میامی بە ١٠٠٠ خاڵ لە ڕکابەرییەکەی ئیلینا فانێسیان ڕووسی تێپەڕێت، لە قۆناغی سێیەمیشدا ئارینا سابالینکای بیلاروسی لە ڕکابەرییەکە دوورخرایەوە.

 

ئەمڕۆ، ئۆنس جابری تونسی لە پاڵەوانێتی میامی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لەلایەن ئیلینا فانێسیانی ڕووسیەوە شکستی هێنا، لە قۆناغی داهاتوودا ئەم دووەمیان ڕووبەڕووی دانیێل کۆلینزی ئەمریکی دەبێتەوە، کە لە بەرامبەردا ئەناستازیا بوتابوفای ڕووسی لە پاڵەوانێتییەکە دوورخستەوە.

 

هەروەها ئارینا سابالینکای ژمارە دووی جیهانی بێلاڕوس لە قۆناغی سێیەمدا لە ڕکابەرییەکە دەرچوو و بە ئەنجامی ٤-٦ و ١-٦ و ٦-١ی بە ئەنێلینا کالینینا ئۆکراینی دۆڕا، بۆ ئەوەی لە قۆناغی چوارەمدا لەگەڵ یولیا بوتينتسيفای کازاخستانی یاری بکات کە توانی لە یاریزانە بەلجیکیەکەی بە دوو کۆمەڵە بۆ یەک کۆمەڵە بباتەوە.

 

ماریا ساکاری یۆنانی کە پلەی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە دیانا ياستريمسكای ئۆکراینی بردەوە، جێگەی خۆی لە قۆناغی چوارەمدا جێگیرکرد، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ماریا ساکاری ڕووسی، ئانا کالینسکایا ببێتەوە کە ئیلێنا ئۆستاپێنکۆی لاتڤیای لە پلەی نۆیەمدا دەرکرد.