لافیتەی "قەیوم بڕۆ" لەسەر کەشتییەک هەڵواسرا

ئەندامانی هەدەکە لە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ، لەسەر کەشتییەک لافیتەیان هەڵواسی و لەسەری نووسراوە "قەیوم بڕۆ".

ئەستەنبوڵ

 

کاردانەوەکان دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامن و ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان- هەدەکە بە هەڵواسینی لافیتەیەکی گەورە لەسەر ئەو کەشتییەی کە لە کەناری بێشکتاش لە کادیکۆ نزیک دەبووەوە، کە لەسەری نووسرابوو "قەیوم بڕۆ"، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی هاوسەرۆکایەتییەکە.

 

سەرنشینەکان گرنگییەکی زۆریان بەو لافیتەیە دا، کە لە کاتی قەرەباڵغی کەشتییەکەدا هەڵواسرا.