وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەبێت ئێران سزای لەسێدارەدان کۆتایی پێبهێنێت

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە هەر بارودۆخێکدا بێت دەستبەجێ کۆتایی بە سزای لە سێدارەدان بهینێت".

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەسێدارەدان هێمای سەرکوتکارییە و دژی هەموو ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت، کە داوای داواکارییە ڕەواکانیان دەکەن".

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش ئاماژە بەوە دەکات، داوا لە ئێران دەکەین لە هەر بارودۆخێکدا بێت دەستبەجێ کۆتایی بە سزای لە سێدارەدان بهینێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەی لە سێدارەدانەکان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا گەیشتووەتە ٩٧٥ کەس کە ٣١ کەسیان ژن بوون. هاوکات بە پێی ڕاگەیاندراوی کەمپینی مافەکانی مرۆڤ “سێشەممە نا بۆ لە سێدارەدان”، لە ماوەی ئەم مانگەدا نزیکەی ٦٢ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.