لە ساڵی ٢٠٢٣دا؛ ٣٦١ ژن کوژراون و ٢١٢ مردن بە گوماناوی تۆمار کراوە

بەپێی ئاماری توندوتیژی کە ئاژانسی ژن نیوز کۆی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٣٦١ ژن کوژراون و ٢١٢ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە ژنان و منداڵانی کردووەتە ئامانج، بنەمای زیادبوونی توندوتیژییەکانە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، لە ماوەی ئەو ساڵەدا کوشتنی ژنان، کە گۆڕا بۆ کۆمەڵکوژی ژنان، بڵاوبوونەوەی لە میدیاکانەوە دەریخست کە پێویستە هەڵوەستەی جددی لەسەر دۆخەکە بکرێت.

 

بەپێی ئاماری ئاژانسی ژن نیوز، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٣١١ ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر و گومان دەکرێت ١٨١ ژن گیانیان لەدەستدابێت، دەسەڵاتداران لەبری شەڕی توندوتیژی، هێرشیان کردە سەر ئەو ژنانەی کە دژی توندوتیژی وەستانەوە، ئەمساڵ تا ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٦١ ژن کوژراون و ٢١٢ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

تۆمەتباران کەسانی نزیکن لە ژنانەوە

ژنان لەلایەن ئەو کەسانەی کە نزیکن لێیانەوە، دەکوژران، ١٠٢ ژن لەلایەن ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە کوژراوە، ٣٤ ژن لەلایەن ئەو پیاوەی لێی جیابووەتەوە، ٣٢ ژن لەلایەن ئەو پیاوەوە کە لە قۆناغی جیابوونەوەدا بوون، ٢٩ ژن لەلایەن ناسیاوەکانیانەوە، ٢٤ ژن لەلایەن هاوڕێکانیانەوە، ٢٠ ژن لەلایەن کەسوکارەکانیان، ١٢ ژن لەلایەن کەسانێکەوە کە نایناسن، ١٠ ژن لەلایەن کەسانێکەوە کە لەگەڵیان دەژین، ٩ ژن لەلایەن کەسانێکەوە کە لێیان جیابوونەتەوە، ٧ ژن لەلایەن براکانیانەوە، ٣ ژن لەلایەن باوکیانەوە، ٢ ژن لەلایەن زاواکەیانەوە، یەکێکیان لەلایەن دەستگیرانەکەیەوە کوژراوە.