ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: کۆتایی ڕێگاکە دەرکەوت، ئێوە دەڕۆن
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە وتەکانی "کۆتایی ڕێگاکە دەرکەوت، ئێوە دەڕۆن"، کاردانەوەی خۆیان لەسەر بە ئامانجگرتنی پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لەلایەن سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆوە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنیدا نیشاندا.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە کاردانەوەی خۆیان لەسەر بە ئامانجگرتنی پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لەلایەن سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆوە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنیدا نیشاندا و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەیان بەوەدا، "وەزیر و هاوکارەکانی ناتوانن ناوی هاوسەرۆکەکەمان بهێننە زمان".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کە سلێمان سۆیلو، هەدەپە و هاوسەرۆکانی دەبەپە دەکاتە ئامانج، "سلێمان سۆیلو، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەی کردە ئامانج و لەلایەن کەسێکەوە کە خۆی وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆن دەبینێت، پەسەند دەکرێت، هاوکات ساڵحە ئایدەنیز کرایە ئامانج و پاشان سەرۆک کۆمار فەرمانی بە دادوەر کرد و هەڕەشەی لێ کرد، ئێمە ئەو هێرشانە وەک هێرش بۆ سەر هەموو ژنان دادەنێین".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سلێمان سۆیلو کاتی ڕۆشتنیەتی بۆیە ویستی ئامانجەکان چەواشە بکات، "ئەمە هەوڵێکی نادیارە، ئێمە قسەی کەسێک وەرناگرین کە دەستی لە هەموو تاوانێکدا هەیە، ئەم کەسە وەک وەزیری کاروباری تاوان کاردەکات، ئێمە ژنان لە پەرلەمان، شەقام، ماڵ و شوێنی کاردا لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین ژنان دەکەنە ئامانج، کۆتایی ڕێگاکە دەرکەوت، ئێوە دەڕۆن.