ڕۆنیز محەمەد کە لە بەنداوی تشرین بریندار بوو، گیانی لەدەستدا
ڕۆنیز محەمەد عەلی کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ١٥ی کانوونی دووەم بریندار بوو، دوێنێ گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی ڕۆنیز محەمەد عەلی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٥ـی کانوونی دووەم، بۆ سەر گەل لە بەنداوی تشرین بە سەختی بریندار بوو، دوێنێ گیانی لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری تورک لە ١٥ـی کانوونی دووەم ڕاستەوخۆ چالاکوانانی مەدەنی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا کارمەندی تەندرووستی عومەر حەسەن و هەردوو هاوژین هێزا محەمەد و ئەدهەم عەلی و ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات عوسمان ئیبراهیم شەهیدبوون، ١٩ هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون، لەنێو بریندارەکاندا خوێندکارێک بە ناوی ڕۆنیز محەمەد عەلی هەبوو، ئەمڕۆ ڕۆنیز محەمەد عەلی لە نەخۆشخانەیەکی کۆبانێ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە شەهیدبوو.