"بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکانە"

ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکان لە مەنبج کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی "بیرکردنەوەی دروست بۆ منداڵانی ئێستا و داهاتووی گەلەکەمان" ئەنجامدا، ژنانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە وتیان: بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکانە.

مەنبج

 

دوێنێ ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکانی مەنبج بە ناونیشانی "بیرکردنەوەی دروست بۆ منداڵانی ئێستا و داهاتوی گەلەکەمان" کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست، ژنانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوەدا لە ڕێگەی بنیادنانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە بە پێشەنگایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی بنیات دەنێین.

 

"کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنیات دەنێین"

حەنان محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە لێدوانێکدا لەسەر بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان وتی: بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەکە کە کۆمەڵگەکەمان دەگۆڕێت و بنەمای ژیانی ئازادی گەلە، بە نزیکبوونەوە لە نەتەوەی دیموکراتیک ئێمە ئاستەنگییەکانمان تێپەڕاند کۆمەڵگەیەک کە خۆی لەسەر بنەمای پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بنیاد دەنێت، ئاوا دەکەین.

 

حەنان محەمەد، لەبارەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە وتی: ئەو پڕۆژەیەی نەتەوەی دیموکراتیک کە کار لەسەری دەکەین جیاوازە، بیرۆکەی نەتەوەیەکی دیموکرات بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چونکە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بیناکردنی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و ئیکۆلۆژی.

 

"هەموو ناوچەکان ژیانیان لەگەڵ بیرکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکدەخەن"

ڕیم دەروێش، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكراتیک لە مەنبج و گوندەكانی، ڕایگەیاند: بیری رێبەر ئاپۆ شیكاری كەسایەتیمان دەكات و شیكاری كۆیلایەتی و سەرمایەداری لەناو هەموواندا دەكات. بیری رێبەر ئاپۆ ناسیۆنالیزمی كوردی تێپەڕدەکات، بۆیە هەموو ناوچەكان و مەنبجیش لەسەر ئەم بنەما و بیرۆکەیە ژیانی خۆی بنیاد دەنێتەوە.

 

"بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مافی گەلان و ژنان دەپارێزێت"

مفیدە حەسەن، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵگە وتی: هیوادارین پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای بیرۆکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگاتە هەموو سوریا، چونکە ئەم بیرۆکەیە مافی هەموو گەلانە و مافی ژنان دەپارێزێت.