"قەسەدە ئەو هێزەیە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەپارێزێت"

ژنان لە شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، کە هێزێکی قەسەدە هێزێکە کە لە خەڵکی سووریا پێکهێندراوە، هەر لە سەرەتاوە هەموو پێکهاتەکانی لە هێرشەکان پاراستووە و ڕایانگەیاند، کە قەسەدە ئەو هێزەیە کە پێکهاتەکانی سووریا دەپارێزێت.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ- لەناو بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خەڵک لە هەموو چین و توێژەکانیشەوە بە ژنان و گەنجانەوە پشتگیری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" دەکەن وەک هێزێک کە نوێنەرایەتی ئیرادەی ئەوان دەکات و دەستکەوتەکانیان دەپارێزێت، ئەم هاوخەباتی نێوان کۆمەڵگە و هێزەکانی دڵنیای دەدات کە پاراستنی خاک و ئازادی تەنها ئەرکێکی سەربازی نییە، بەڵکو بیرۆکەیەکی بوونی هاوبەشە.

 

"ژنانی شاری قامیشلۆ هەڵسەنگاندنی خۆیان پێشکەش بە ئاژانسەکەمان کرد"

نافیە ئەسعەد، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان ڕایگەیاند، بەو پێیەی حکومەتی سووریا گەلی نەپاراست، پێویست بوو هێزێکی وەک هێزەکانی قەسەدە بۆ پاراستنی گەلی سووریا دابمەزرێندرێت، وتی: قەسەدە هێزێکە لە ناوخۆی سووریاوە دامەزراوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا چوونەتە ناو زۆرێک لە شارەکان و کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و دەستدرێژییان لە دژی گەلی سووریا ئەنجامداوە، وتیشی: قەسەدس هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت، خەڵکی عەلەوی و دروز داوایان لە قەسەدە کردووە، کە  بیانپارێزیت، و هەروەها حکومەتی کاتی دەبێت دەستەکانی ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە بکات، بۆئەوەی هێزەکانی قەسەدە بتوانێن سووریا بە گشتی بپارێزن، لە کاتێکدا دەوترێت کە هێزەکانی قەسەدە لەدەرەوەی ڕۆژئاواوە هاتوون، ئەوە دڵی دایکان دەشکێنێت، چونکە هێزەکانی قەسەدە هەموویان منداڵی ئێمەن.

 

"قەسەدە خەڵک دەپارێزێت"

نافیە ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزی سەرەکین لە سووریا، وتی: کە هێزەکانی سووریای دیموکرات حکومەتی کاتی قبوڵ ناکات، بەڵام ئەگەر داوامان لێبکرێت چەک هەڵبگرین و پشتیوانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بکەین ئەوا وڵاتەکەمان جێناهێڵین، پێویستە خەڵکی سووریا بەیەک دەست وڵاتەکە یان ئازاد بکەن.

 

داواکاری ئێمە سووریایەکی لامەرکەزی و دیموکراتییە،  ئەگەر حکومەتی کاتی دەستی نەداتە دەست قەسەدە، ئەوا دەڕووخێت و دەشکێت، چونکە بەهێزترین هێز لە سووریا هێزەکانی قەسەدە، هەروەها دەوڵەتی تورکیا حکومەتی کاتی کۆنترۆڵ دەکات و ڕێگەی پێنادات دەستی خۆی بداتە دەست هێزەکانی قەسەدە.

 

لەبەرئەوەی قەسەدە خەڵک دەپارێزێت، ئەو شارانەی کە هێزەکانی قەسەدە تێدایە ئارامن، هەروەها دەستورێک قبوڵ ناکەین کە ماف و ناسنامەی ژنانی تێدا نەبێت، چونکە حکومەتی کاتی دەیەوێت بە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕەو و سیاسی سووریا بەڕێوەببات، بەڵام کۆماری عەرەبی سووریا جێگای قبوڵ نییە، دەبێت ببێتە کۆماری سووریای دیموکرات، چونکە هەموو پێکهاتەکانی لە سووریادا دەژین.

 

"فەلسەفە و بانگەوازەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمووی لە مێژوودا نووسراون"

نافیە ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، کە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بۆ هەموو پێکهاتەکان بووە، وتی: کاتێک پەکەکە چەکەکانیان سووتاند، ئێمە وەک دایک زۆر کاریگەریمان لەسەر بوو، چونکە چەک زۆر گران و بەنرخە بۆ ئێمە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای ئاشتی کرد بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی ڕاستی نانێت، بۆیە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندی پێوەکرد و ڕایگەیاند، کە ڕۆژئاوا هێڵی سووری خۆیەتی، چونکە ڕۆژئاوا لەگەڵ بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر خەباتی کردووە، من دوو جار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبومەتەوە، تەنها داوای کورد نەکرد، بەڵکو داوای هەموو پێکهاتەکانی دەکرد، کە بە فەلسەفە و بانگەوازەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمووی لە مێژوودا نووسراون، بۆ ئەوەی نەوە نوێیەکان بیانخوێننەوە و بزانن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەندە کاری کردووە، هەروەها ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٧ ساڵە لە زیندانە بۆ گەلەکەی، پێویستە هەموو پێکهاتەکان پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن و هێزەکانی پاراستنی گەل لە دەوڵەتی سووریادا جێگەی خۆی بگرێتەوە، لەبەرئەوەی ئێمە ئاشتیخوازین، بەڵام چەتەکان هۆکاری دانانی چەکەکانمان بوون "دەوڵەتی فاشیست و خوێناوی تورکیا ناتوانێت چەک دابنێت و ئاشتی ناوێت.

 

هەر لەبەرئەوەی ڕۆژئاوا لەگەڵ بیروڕا و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا زۆر شەڕی کرد پشتگیری لە قەسەدە بکەن و دەبێت قەسەدە جێگەی خۆی بگرێتەوە لە دەوڵەتی سووریادا، چەنکە ئێمە ئاشتیخوازین، بەڵام شانەکان هۆکار بوون بۆ ئەوەی چەکمان دانا، دەوڵەتی تورکیا فاشیست و خوێناوی ناتوانێت چەک دابنێت و ئاشتی ناوێت.

 

شەها حساری، ئەندامی ئەنجومەنی ئاشتەوایی کۆنگرە ستار ڕایگەیاند، کە هەزاران منداڵەکانیان لە ڕیزەکانی قەسەدەدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە، وتی: قەسەدە هێزێکە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە پێکهاتووە، شەڕڤانانی منداڵانی ڕۆژئاوان، حکومەتی کاتی ئاماژەیدا،کە قەسەدە باڵی پەکەکەیە، وە هێزەکانی قەسەدە دوورە لە شەڕ، وتیان: ئەگەر ئاشتیتان دەوێت ئێمە ئامادەنین و ئەگەر شەڕتان دەوێت، ئەوا ئامادەین بۆ شەڕ، چونکە کۆمەڵگە و ژنان و گەنجانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانییان دەوێت، ئێمەی ژنان و دایکانی شەهیدان ئەگەر داوابکەن چەک هەڵدەگرین و دژی چەتەکان دەوەستینەوە، ئێمە پشتیوانی لە قەسەدە دەکەین، ڕێبەری گەلی کورد عەبوڵا ئۆجالان، وتی: رۆژئاوا هێڵی سووری منە، چونکە خەڵکی ڕۆژئاوا مێژوویەکی کۆنیان هەیە.

 

"داواکاری ئێمە بونیادنانی سووریایەکی نوێ و دیموکراتیکە"

شەها حەساری، جەختی لەوەکردەوە کە هێزەکانی قەسەدە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەپارێزێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بە هاتنی حکومەتی کاتی، دۆخی سووریا خراپتر دەبێت و ڕۆژانە کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی لە بەشێک لە سووریا ئەنجام دەدەن، هەروەها حکومەتی کاتی بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژی و کوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر گەلی دروز و عەلەوییەکان ئەنجامداوە، لەگەڵیدا دەبێت دەستوورێکی نوێ بدرێت بە حکومەتی کاتی و ماف و ناسنامەی ژنان بپارێزێت و هەموو پێکهاتەکانی قبوڵ بکات کە داواکاری ئێمە بونیادنانی سووریایەکی نوێ و دیمکراتیکە.