قەڵای دێرینی هەولێر بە ڕەنگی پڕتەقاڵی درەوشێنرایەوە
به دروشمی "جیهان پرتەقاڵی بکە، کۆتایی بە توندوتیژیی دژی خانمان بێنە"، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ١٦ ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان، له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

ناوەندی هەواڵ
لهمهراسیمێكدا له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان، له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان خولەکێک وه‌ستان و ماته‌مینیان نواند بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ده‌ستی توندوتیژیی، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان پێشكه‌ش كرا، دواتر وته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن خاتوو ریتا خوێندرایه‌وه.
دواتر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ری و كورته فیلم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی پێشكه‌شكران به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و پاراستنی ژنان، هه‌روه‌ها پێشانگه‌یه‌كی كاری ده‌ستی قوربانیانی ده‌ستی توندوتیژیی و ژنانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه.
له كۆتاییشدا به‌شداربووان به‌یه‌كه‌وه به‌شداریان كرد له دره‌وشاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر به ره‌نگی پرته‌قاڵی و ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.