پڕۆژە یاسای دژە توندوتیژی لە فەرەنسا پەسەند کرا

کۆمیسیۆنی تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و منداڵانی پەسەند کرد. ئەم ڕەشنووسە لە یەکی تشرینی یەکەمدا لەلایەن ئەنجومەنی گشتییەوە تاوتوێ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لەلایەن کۆمیسیۆنێکی تایبەتەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا پەسەندکرا. زۆرینەی ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد، پشتگیرییان لە پڕۆژەیاساکە کرد. نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانی بەشداریان نەکرد. پڕۆژە یاساکە لە ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنجومەنی گشتیدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

 

هێشتا ئەو پڕۆژە یاسایە نەبووە بە یاسا

بە ژمارە ٣١٠٦ پڕۆژە یاساکە کە لە مانگی ئابدا پێشکەشکرا، ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە توندوتیژی و زوو دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی ڕاپۆرتەکان و پاراستنی قوربانییەکان و پشتیوانیکردنە بۆیان. جگە لەوەش لێکۆڵینەوەی تاوانکاری و پرۆسەی قەرەبووکردنەوە لە هەمان چوارچێوەی یاساییدا کۆدەکرێنەوە.

 

ڕەشنووسەکە ڕێوشوێنی لە بوارەکانی کار و پەروەردە و تەندروستی لەخۆدەگرێت، جگە لە پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری. ئەگەر دەقەکە پەسەند بکرێت، پێویستی بە بودجە و کارمەند بۆ جێبەجێکردنیشی لە بەرنامەی کاردا دەبێت.

 

ئەو دەقەی کە کۆمسیۆن پەسەندی کردووە، هێشتا نەبووەتە یاسا. پڕۆژە یاساکە لە یەکەمی تشرینی یەکەم لە ئەنجومەنی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی تاوتوێ دەکرێت، دواتر دەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی پیرانەوە.