پەیمان ڤیان: ڕێبەر ئاپۆ بوون و بەهای گەلانە

پەیمان ڤیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" ، لەبارەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ڕێبەر ئاپۆ بوون و بەهای گەلانە.

بێریڤان ڕاپەرین

 

ناوەندی هەواڵ-پەیمان ڤیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" بۆ ئاژانسەکەمان دەربارەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات دژی گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا پەیمان ڤیان، هەموو ئەو هێزانەی کە دەستیان لە پیلانگێڕی هەبووە شەرمەزار کردو وتی: لە کەسایەتی شەهیدەکاندا، کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات کاتێک ئەوان بوون بە بازنەیەکی ئاگر، ئێمە هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی بەبیردەهێنیەوەو کڕنۆشیان بۆ دەبەین، ١٥ی شوبات لە مێژووی گەلی کورددا هەرگیز لەبیرناکرێت، . چونکە ئەمە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ گەلی کورد، لەم ڕۆژەدا، بە ئامانجگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، ویستیان پرسی ئازادی گەلی کورد تێکبشکێنن، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ویستیان پیلانێکی نێودەوڵەتی لە دژی هەموو گەل و خەڵکی ئازاد ئەنجام بدەن، هێزە هەژموونییەکانی جیهان، لە هەمان کاتدا دەوڵەتە نەتەوەییەکانی ئێستا، هەموو دەستیان لەم پیلانەدا بوو، بەو پیلانگێڕییە دەیانویست خەڵکی ئازاد و گەلی کورد بەبێ سەرکردە بەجێبهێڵن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە سەرکردەیەک هەیە، لە کاتێکدا ئەم هێزانە ئەمە وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان دەبینن، هەر بۆیە تا ئەمڕۆش هەموو جۆرە هێرشێکیان ئەنجامداوە، لەبەر ئەوە سەرکردەیەکی وەک ڕێبەر ئاپۆیان کردە ئامانج کە ڕێبەری ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییە.

 

" ئەو پیلانگێڕییە بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی گەلی کورد پوچەڵکرایەوە"

پەیمان ڤیان، ئەندامی کژار، بەردەوام بوو لە هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ و وتی: لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، پرسی گەلی کورد یەکەم چارەسەر بوو بۆ هەموو گەلان، ئەم حاڵەتە بوو بە جێگرەوە و بەهێزترین چارەسەر بۆ هەموو ئازادیخوازان، بە دڵنیاییەوە هێزە داگیرکەرەکان هیچ ئارامگرتنێکیان لەگەڵ ئەمەدا نەبوو بۆیان دەرکەوت کە گەلی کورد زیاتر و زیاتر دەبن بە هێزێکی سەرەکی بۆ ئازادی، بۆیە پیلانگێڕییەکی لەو شێوەیە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا، هەروەک چۆن پێشەنگەکانی گەلی کورد هەمیشە لە مێژوودا کراونەتەوە ئامانج، دەیانویست ئەمە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دووبارە بکەنەوە، بەڵام ئەمجارە وەک جاران نەبوو، ئەو پیلانگێڕییە هەم بەهۆی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و هەم هەڵوێستی گەلی کورد پوچەڵکرایەوە، خاوەندارێتی گەلی کورد و ژنان لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات پەیامێکی بۆ هەموو هێزە پیلانگێڕییەکان نارد و وتی  "چیتر کورد، کوردی پێشوو بوونی نییە" ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە گەلی کورد و ژنانی کورد بەها و بوونی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆدا بینیووە.

 

"جارێکی دیکە هیواکان زیادیان کردووە"

 

پەیمان ڤیان وتیشی: ڕێبەر ئاپۆ چەندین ساڵە خەباتێکی بێ کۆتایی دەکات، بە بیرو فەلسەفەکەی، ڕۆحێکی نەتەوەیی لە سەرانسەری جیهاندا بونیاد نا، ئەو بڕوایەکی گەورەی بە ئازادی لە ناو گەلی کورد دروست کردووە، گەلی کورد جارێکی دیکە زیندوو بوونەوە، گەلی کورد و هەموو خەڵکی ئازاد بەهێزترین وەڵامی ئەم سەدەیە دەدەنەوە، بەم شێوەیە خاوەنداری لە ڕێبەرەکەیان دەکەن، ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی دیاریکراو دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قسە بکەین، دەبینین دژی ئەم پیلانگێڕییەی تا ئەمڕۆش هەوڵی بۆ دراوە، ڕاپەرین هەبووەو دەمانەوێت وەڵامێک بێت بۆ خەباتی ڕێبەر ئاپۆ، بە خەباتی ڕێبەر ئاپۆ، هیوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشەی کرد و توانای شۆڕشەکە زیادی کرد، بۆیە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیلانگێڕیی دژی ڕێبەر ئاپۆیان لەسەر خۆیان و بوونی خۆیان بینی، ڕاپەڕینەکانیان دژی دەسەڵات ئاشکرایکرد کە دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی ڕێبەرەکەمان لێ ببات و بەبێ ڕێبەر بەجێمان بهێڵێت، لە ماکۆیەوە بۆ کرماشان، لە تاران و هەموو شارەکانی ئێران، بوونە شوێنی ڕاپەرینم ئەم شۆڕشانە جیهانیان شۆک کرد، لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی ژنان و بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم ڕۆح و توانایە جارێکی دیکە ڕژایە سەر هەموو شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

 

"پێویستە وڵاتێکی ئازاد بیاند بنێین"

پەیمان ڤیان لە لە کۆتایی قسەکانیدا داوای ئاڕاستەی ژنان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردو وتی: بۆ ئەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بوەستینەوە، پێویستە بە ویژدان و خەباتی خۆمان بەشداری لە هەنگاوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بکەین، لە ١٥ی شوباتدا، ئێمە چۆن گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی بەهێزیان نارد لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٢٢  بۆ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام بن، بە تایبەت ژنان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگایەتی ئەوە دەکەن، پێویستە ئەمساڵ بکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، باوەڕمان وایە کە هەموو ژنان و کۆمەڵگەکان ئەم کارە بە توانایەکی بەهێز ئەنجام دەدەن، وەک کژار بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و خەباتی خۆمان لە هەموو بوارەکاندا بە بەهێزترین شێوە، هەموو بوارەکان دەکەینە بواری تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لە کۆتاییدا دەڵێین کە پێویستە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناوەڕۆکی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر ڕەگەکانی خۆیان زیاتر بخوێننەوە بۆ ئەوەی خەباتیان لەگەڵ ئەم فەلسەفەیەدا بەهێزتر بکەن، پێکەوە دەتوانین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد بونیاد بنێین و وڵاتێکی ئازاد دروست بکەین.