پەیکەری "شیرین هەزارە" تێکشکێنرا

لە پێناو سڕینەوەی مێژووی ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان دەست دەبەن بۆ مێژووی ئەو وڵاتە و لەناوی دەبەن.

ناوەندی هەواڵ

 

چەکدارانی تاڵیبان لە شاری نیلی پایتەختی پارێزگای دایکندی، پەیکەری شیرین هەزارەیان تێکشکاند کە پەیکەرێکە لە باخچەی ژنان دامەزرێنراوە، لە پاش تێکشکاندنی پەیکەرەکە وێنەیان گەرتووە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە، تا هاوڵاتیانی ئەفغانی بیبینن.

 

شیرین پاڵەوانی ئەفسانەکان بووە، هەروەها یەکێک بووە لەو ٤٠ ژنەی کە خۆی فرێداوەتە سەر چیای ئورزگان بۆ خۆشاردنەوە لە سوپای عەبدولڕەحمان خان.

 

ئەمە یەکەم شوێنی مێژووی نییە کە چەکدارانی تاڵیبان دەستی بۆ بەرن، بەڵکو پێشتریش چەندین شوێنەواری دیکەی مێژووییان لە ئەفغانستان لەناوبردووە، جگە لەمانەش چەندین پەیکەری بودایان لەناوبردووە.

 

ت.پ