پەیامی تەژەئە لە نەورۆزی ئامەدەوە: تا کۆتایی ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت

ئاینور ساریجا، چالاکوانی تەژەئە لە شاری ئامەد وتی: ئەم نەورۆزە دەبێتە ئامرازێک بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئامەد بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی ئادار، نەورۆز بە بەشداری سەدان هەزار کەس دەستیپێکردو بەردەوامە، ئاینور ساریجا، چالاکوانی بزووتنەوەی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" لە ئاهەنگەکەدا قسەی کردو بە چەپڵە و پەنجەی سەرکەوتنەوە هاتە بەردەوام گەل و وتی: نەورۆز بەرخۆدانە،  ئەم نەورۆزە دەبێتە ئامرازێک بۆ ئازادیی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان .

 

ئاینور ساریجا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری ئیمرالی و وتی: لە زیندانەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە، سڵاو لەو بەرخۆدانە دەکەین،هەروەها دایکانیش لە ئێشکگری دادپەروەریدان،هەروەها سڵاو لە خەباتی ئەوان دەکەین، ئەمڕۆ لەم مەیدانەدا پێشەنگایەتی ئازادی، ژنانی تێکۆشەر دەیکەن، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئازاد دەڕۆین، تێکۆشانی ئازادی ژنان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، ئەوان هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی ڕابگرن، بەڵام ئێمە ناترسین و ئەم تێکۆشانە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

 

ئاینور ساریجا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: قەیوم لە کوردستان لادەبەین، جارێکی دیکە سیستمی هاوسەرۆکی دەهێنینەوە. ژن، ژیان، ئازادی.