پەیامنێری ژن نیوز هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت

شەهریبان ئاسڵان، پەیامنێری ژن نیوز، کە هەواڵێکی 'خێزانێک کە منداڵەکەی ڕفێندراوە: ژیانمان سەلامەت نییە' بڵاودەکاتەوە، هەڕەشەی کوشتنی لەلایەن ئەو تۆمەتبارەی کە منداڵەکەی ڕفاندووە، پێگەیشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٠ی حوزەیران، شەهریبان ئاسلان پەیامنێری ژن نیوز چیرۆکێکی بە ناوی ‘خێزانێک کە منداڵەکەی ڕفێنراوە: گیانمان پاریزراو نییە’ نووسی.

 

شەهریبان ئاسلان لەلایەن تۆمەتبار زولفی شاکارەوە کە منداڵەکەی ڕفاندبوو، هەڕەشەی کوشتنی لێکرا. تۆمەتبار زولفی شاکار وێنەی شەهریبان ئاسلانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لێکرد و سوکایەتی پێکرد.

 

دوابەدوای ئەو هەڕەشانە، شەهریبان ئاسڵان و پارێزەرەکەی ڕەسوڵ تەمور سکاڵای تاوانکارییان لەسەر تۆمەتبار زولفی شاکار تۆمارکرد.