پەیامنێری مەغریبی فاتمە ئەلزەهرا ئازاد کرا
فاتمە ئەلزەهرا ڕەجمی پەیامنێری بەغریبی لە ٢١ی ئایار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانییەوە دەستبەسەر کرا، ئەمڕۆ ئازاد بوو.

مەغریب
پەیامنێر فاتمە ئەلزەهرا ڕەجمی دوای ڕووداوەکانی لە شاری سەبتای ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیا لە مەغریب ڕوویدا و ڕووماڵی دەکرد، بە بیاوی بەکارهێنانی وشەی "سەبتای داگیرکراو" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانیاوە دەستبەسەر کرا، سەندیکای ڕاگەیاندنی نەتەوەیی لە مەغریب لە بەیاننامەیەکدا ٢١ی ئایار بڵاویانکردەوە، ئیدانەی دەستبەسەرکردنی فاتمە ئەلزەهرا، پەیامنێری کەناڵی شوف تیڤی و ڕۆژنامەی ئەلمشیل، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسپانیەوە کرد.
سەندیکاکە ئاماژەی بەوەدابوو کە دەستبەسەرکردنی فاتمە ئەوە دەردەخات دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕێز لە ئازادی ڕۆژنامەگەری ناگرن و داوایان کرد فاتمە ئازاد بکرێت.
فاتمە ئەلزەهرا رەجمی لە رۆژانی پێشوودا سەردانی ناوچە جیاجیاکانی سەبتای کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەندین کۆچبەر کردووە کە بۆ کۆچی نایاسایی چووبوونە شاری سەبتای مەغریب، بەڵام ڕۆژی ٢١ی ئایار لەسەر داوای دادگای ئیسپانیا دەستبەسەر کرا، دوای لێکۆڵینەوەش ئازاد کرا.
ت.پ