پەیامنێرانی بێ سنوور: ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕۆژنامەنووسانی غەززە وەک ''تیرۆریست'' نیشان بدات

ڕێکخراوی پەیامنیرانی بێ سنوور ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕۆژنامەنووسان لە غەززە وەک ''تیرۆریست'' نیشان بدات و ئەم دۆخە نیگەرانییەکان زیاتر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تیبۆت بروتین، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، کە بۆ بەرنامەیەک چووە جنێڤ، لێدوانی لەسەر کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دا، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لەژێر هێرشی قورسی ئیسرائیلدا بوون دا، ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕۆژنامەنووسان لە غەززە وەک ''تیرۆریست'' نیشان بدات و نیگەرانن لەم دۆخە، ڕۆژنامەنووسان لە غەززە ڕووبەڕووی هەڕەشەی نیگەرانکەر بوونەتەوە، بەرپرسیارێتی یەکەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە کە ''بە واتایەکی ڕاستەقینە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل و سوپاکەی بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل نەک تەنها نایانپارێزێت، نزیکەی ١٤٠ ڕۆژنامەنووس بە ئەنقەست کوژراون و کراونەتە ئامانج، وتیشی: لە ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ئێمە نەدەگرتەبەر، بەڵام دیسان هەوڵیان دا و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووی پاراستنی میدیاوە مامەڵە دەکەن، ئێستا بە ئاشکرا درۆ دەکەن و هەوڵدەدەن ڕۆژنامەنووسانی غەززە وەک تیرۆریست نیشان بدەن.

 

تیبۆت برۆتین ئاماژەی بەوەدا، لە دۆسیەی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە، دیارە کێشەی گەورە لە ڕاپۆرتکردن سەبارەت بە شەڕەکەدا ڕوودەدات، ڕۆژنامەنووسان بێ ماڵ و حاڵن و لە ژیانی مەدەنیدا کێشەی ئاو و خۆراک و کارەبایان هەیە.

 

"ئاگاداری سروشتی تایبەتی شەڕی غەززەین"

تیبۆ برۆتین وتیشی: ڕۆژنامەنووسان سەرەڕای ئەمەش دەبێت شەڕ بۆ هەواڵەکان بکەن و ئەوانیش بە مەترسییەکی زۆرەوە ئەو کارە دەکەن، غەززە بووەتە شوێنێکی مەترسیدار بۆ ڕۆژنامەنووسان، پێموایە لەماوەیەکی وا کورتدا، شتێکی لەم شێوەیە نییە، بەڵام لە سەرەتای سەدەی ٢١دا شەڕی زۆر سەختمان بینی. شەڕی عێراق کابوسێک بوو بۆ ڕۆژنامەنووسان و سەدان ڕۆژنامەنووس لەوێ کوژران، ئاگاداری سروشتی تایبەتی شەڕەکە نین، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەو شەڕانەی کە ماوەیەکی کەمیان دەوێت، ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆ باجی زۆر گران دەدەن، دەزانین دۆخێکی زۆر نائاساییە.