"پێویستە ژنان لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا ڕۆڵیان هەبێت"

چالاکوانانی ژنانی سووریا ڕایانگەیاند کە پێویستە ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا، ژنانی سووریا چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن.

لەمیس ناسێر

 

دیمەشق (شام)- دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی ئیدارەیەکی کاتی لەلایەن هەتەشەی جیهادییەوە، نیگەرانییەکانی ژنان سەبارەت بە سەلامەتی و داهاتوویان زیاتر بوو، ژنانی شام کە لە هەموو دەرفەتێکدا نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن، ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت دەستبەجێ دەستووری وڵات هەمووار بکرێتەوە و مافی ژنان لە دەستووردا مسۆگەر بکرێت.

 

"ڕۆڵی ژنان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری"

تیما عیسا، چالاکوانى مافەکانى ژنان له بارەى ئازار و ناخۆشى ژنانى سووریا بههۆى ئەو بارودۆخەى ناوچەکە وتى: لەم چەند ساڵەی دواییدا کنجکاو بووم بۆ بیستنی لێدوانی دژبەیەک سەبارەت بە گەلی سووریا، چونکە دۆسیەی سکاڵای دەستبەسەرکراوان و ئەو کەسانەی کە بە زۆر بێسەروشوێن کراون دەکرێتەوە، ژنان وەک پارێزەری راستی داوای دادپەروەری دەکەن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە، کە بە زۆر بێدەنگ کراون، لەم ساڵانەی دواییدا دایکان و ژنانی گەنج پەیامی ئەو کەسانەیان بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکەدا بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆش وەک زۆرێک لە سوورییەکان، ڕۆڵی ژن لە پاراستنی گێڕانەوەی ڕاستەقینەی ڕاستی سووریا بە گرنگ و پێویست دەبینم.

 

"ئامادەبوونی ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێدا گرنگە"

تیما عیسا جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێ کردەوە و ڕایانگەیاند، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەبێت دەستووری ناوچەکە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی لە شەڕ ڕزگاری بێت، بە پێی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا گرنگە، چونکە تەنها ژنان دەتوانن چیرۆکی ئاشتی بگێڕنەوە، پێویستە دایکانی ونبوو و زیندانیکراویش هەموومان بزانین، کە ڕۆڵی ژنان لە شکاندنی عەقڵییەتی قوربانییەکان و داوای مافەکان زۆر گرنگە ئەگەر پرۆسەی گۆڕانکاری لە سووریا لەسەر بنەمای باش نەبێت، وڵاتەکە بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕوات ئەمەش دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سووڕی توندوتیژی.

 

"هەزاران ژن و دایک چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە شۆڕشەکەدا ئامادەن و وتی: ژنان لە ڕیزی پێشەوەی شۆڕشدا نەبوون، بەڵام ڕۆڵیان لە شۆڕشدا هەبووە، زۆرێکیان بە دیل گیراون و بەشداربوون لە چالاکی و تێکۆشانەکانی دژ بە سیاسەتی جینۆسایدی بەعس. سەرەڕای ئەمەش هەزاران ژن و دایک چاوەڕوانی ڕاستی و دادپەروەری و بۆدی منداڵەکانیانن، بۆیە ناتواندرێت ئەو حکومەتەی کە دەبێت پێکبهێنرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە، دەبێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە مەیدانەکان و شەقامەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ونبووەکان.

 

"نابێت هەست و سۆز ببێتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی دادپەروەری"

 

تیما عیسا سەرنجیان بۆ بەهێزی ژنانی سووریا ڕاکێشا و وتی: زۆرێک لە لایەنەکان ژنان بە لاواز و بێ ئیرادە دەبینن، چونکە ناتوانن کردارەکان بەڵگەنامە بکەن، چونکە سۆزدارین، ئەمەش دەبێتە هۆی شکستهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بە پێچەوانەوە هەست و سۆزی ژنان هەرگیز نەبووەتە بەربەست لەبەردەم داواکارییەکانی مافی زیندانییەکان، ئەوان یاخیبوون لە ستەمکاری ئەم هەستە وایکرد ژنانی سووریا بڕژێنە سەر شەقامەکان و دژی ستەمکردن هەڵبێن.

"بوونی ژنان لە دەستووردا گرنگە"

لەما جەمال، `پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی سەرنجی بۆ گرنگی ڕۆڵی ژنان لە سووریای نوێدا ڕاکێشا و وتی: ژنان دەبێت ئامادەبن لە پڕۆسەی نووسینی دەستووردا، لە هەوڵە ڕێکخراوەییەکانەوە تا بگاتە دروستکردنی ستراتیژی و دروستکردنی هاوسەنگی، گرنگە ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە جێبەجێکردنی دادپەروەری، هەروەها ژنان دەتوانن پردێک بن لە نێوان کۆمەڵگەکاندا. لەبەر ئەوەی ئیرادەیەکی گەورەیان هەیە، دەتوانن لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتیشدا ڕۆڵێکی کارایان هەبێت پشتگیری ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشییە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن بۆ ئەوەی چاکببنەوە.

 

"ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕ و ململانێ"

لە کۆتاییدا، لەما جەمال وتی: ژنان ئامادەن ڕۆڵێکی گەورەیان هەبێت و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە هەموو پرۆسە دەستوورییەکان، هەر لە بەشەکانی ژمێریاری و ئاشتەواییەوە تا دامەزراندنی سیستمێکی نوێ کە یەکسانی و دادپەروەری مسۆگەر بکات، چونکە ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕەوە.