"پێویستە خێزان شوێنێکی پارێزراوبێت بۆ ژنان"
لە ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژناندا دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان بە پلەی یەکەم هاوژین دواتر برا و باوك و کەسی چوارەم دێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220315-20190922-20190922-20181119-stop-aux-violences-contre-les-femmesb87806-image-jpgd8ee54-image-jpg09dee7-image-jpg26a237-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان کە ناوەندەکەی لە شاری سلێمانیە ئاماژە بەوەدەکات "پێویستە خێزان شوێنێکی پاریزراو بێت بۆ ژنان بەڵام بەداخەوە لە ڕاپرسییەکی ڕێکخراوەکەدا دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونی توندوتیژی بەم شێوەیەیە: بە پلەی یەکەم مێرد دواتر برا و باوك و کەسی چوارەم دێت".
لە ڕاپرسییەکەدا کە پرسیار کراوە "توندوتیژی لەناو خیزاندا زیاتر لە لایەن کێوە دەکرێت؟" ئەوەخراوەتەڕوو کە ٤٥.٣٪ لە لایەن هاوژینی ژنەکانەوە، ٧.٥٪ ژنان، ١٨.٤٪ لە لایەن براکانی ژنەوە، ١٦٪ باوک، ١٪ دایک، ٠٪ خوشک، ١١.٧٪ لە لایەن کەسانی پلە چواری ژنەکەوە".