"پێویستە هێڵێکی هاوبەشی خەبات لە جولەمێرگ دژی شەڕی تایبەت دابمەزرێت"

سیبەل چاپراز، هاوسەرۆکی لقی جولەمێرگی IHD ڕایگەیاند، لە جولەمێرگ شەڕی تایبەت بە چەندین شێوە بەکاردەهێندرێت، لە ئیکۆلۆژییەوە تا کولتوور.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جولەمێرگ-جولەمێرگ یەکێکە لەو شارانەی کە سیاسەتی شەڕی تایبەت وەک ئاسمیلەکردن، لەناوبردنی ئیکۆلۆژی، دەستبەسەرکردن، گرتن و ئەشکەنجەدان تێیدا ئەنجام دەدرێت، لەو شارەی کە زۆرێک لە گوندەکان گەمارۆدراون، هەمیشە خەڵک بە بیانووی نەبوونی ئارامی و ئاسایش ڕێگریان لێدەکرێت، سامانە سروشتییەکانی هەرێم کارەبا بە کۆمپانیاکان دەفرۆشن، لەم دواییانەدا ئەو کانەی کە لەلایەن ئاکەپە کرایەوە، مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵکی گوندەکان دروست کردووە.

 

سیبەل چاپراز، هاوسەرۆکی لقی جولەمێرگی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ÎHD" ئاماژەی بەوەکرد،  پێشێلکردنی مافەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت، ئاماژەی بەوەدا کە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەنە ڕاپۆرتی جیاواز.

 

"ژیانی خەڵک پێشێل دەکرێن و سووکایەتییان پێدەکرێت"

سیبەل چاپراز ئاماژەی بەوەکرد، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی تەندروستی، خۆراک و ئیکۆلۆژیدا ئەنجام دەدرێت، وتی: کاتێک تێبینی پێشێلکردنی مافەکان دەکەین، دەبێت ئاگامان لە لایەنە جیاوازەکان بێت، سەبارەت بەم پێشێلکاریانە دەمەوێت لە گوندە سنوورییەکانەوە دەست پێ بکەم، لە گوندە سنوورییەکان خەڵک لەژێر فشاری تونددان، دەزانین لە گوندی دوڤێ خەڵک بە ئامێری تیشکی ئێکسدا تێدەپەڕن و دەچنە ناو گوندەکانیانەوە، ئەم کردارە تەنها لە یەک گونددا نییە ترسی ئێمە ئەوەیە کە بگوازرێتەوە بۆ هەموو گوندەکان، بەردەوامین لە کارکردن لەسەر ئەم بابەتە، پێویستە هەموو ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەسەر ئەم بابەتە بێنە دەنگ.

 

"دۆخێکی گۆشەگیری لە شارەکەدا هەیە"

سیبەل چاپراز باسی لەوەکرد، ئەو لێدوانانەی ناو ناوەندەکە کە وەک "شارێکی ئارام" تێدەپەڕێت دوورن لە ڕاستییەوە، وتی: خەڵکی ئێرە لە خەباتدان هەم بۆ ئەوەی کار بۆ بژێوی ژیانیان بکەن و هەم لە ماڵەوە بمێننەوە و بژین، چونکە بەردەوام ڕێگریان لێدەکرێت بە ئارامی بژین، ئەم بەربەستانە هەمیشە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، مرۆڤەکان لێرە ئەو ژیانە ئارامە ناژین کە دەیانەوێت، خەڵک لە ماڵەکانیان و لە دەرەوە پارێزراو نین، ئەو گۆشەگیریەی لە زیندانەکاندا هەیە وردە وردە دێتە ناو شارەکانەوە، سەرەڕای هەموو بانگەواز و هەوڵەکانمان ناتوانین ئەم پێشێلکارییانە بوەستێنین.

 

"دەبێت هێڵێکی هاوبەشی خەبات دابمەزرێت"

سیبەل چاپراز ئاماژەی بەوەکرد، پێکهاتەی دیمۆگرافیای شارەکە کراوەتە ئامانج، بە پێویستی زانی هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە نا حکومییەکان هێڵی تێکۆشانی هاوبەش پێکبهێنن و وتی: ڕاپۆرتێکمان دەربارەی دۆخی ناوچەکە ئامادە کرد، وتمان ئەم بابەتە هەستیارە، بەڵام هیچ کام لە داواکارییەکانمان وەڵام نەدرایەوە، ئەم کۆمەڵگەیە و ئەم خاکە هی ئێمەیە، هەر بۆیە دەبێت خەبات بۆ گەنجان و گەلەکەمان بکەین، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێکەوە کاربکەن دژی ئەم پێشێلکاریانە، پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتە بەر بۆ لەناوبردنی ئەو سیستمەی ئێستا، بۆ ئەوەی دۆخەکە لەمە خراپتر نەبێت، ئەگەر بەرامبەر ئەم ئەشکەنجە و پێشێلکارییە بێدەنگ بین زیاتر دەبێت، ئێمە ئەمە بە ڕوونی بە کردەوە دەبینین.