"پێویستە دەستبەجێ سنووردارکردنە جیاکارییەکان دژی ژنان لە ئەفغانستان هەڵبوەشێندرێتەوە"

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاستیان کردەوە، ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات لە هەندێک لە خراپترین ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی مێژووی سەردەم دەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ هەموو سنووردارکردنە جیاکارییەکانە لە دژی ژنانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلوول لە ڕێگەی پۆستێکەوە کە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، پەیوەندی بەو وڵات و ڕێکخراوانە کردووە کە داوای هەڵگرتنی دەستبەجێی ئەو سنووردارکردنانە دەکەن.

 

ئەم دۆخەی بەراورد کرد بە خراپترین ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی مێژووی نوێ لە کاردانەوە بە دۆخی مافی ژنان لە ئەفغانستان و جەختی لەوە کردەوە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات لە هەندێک لە خراپترین ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی مێژووی نوێ دەچێت.

 

ئەم هەڵوێستە دوای جێبەجێکردنی سنووردارکردنی بەرفراوان و جیاکاری لە دژی ژنانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە گیرا.

 

هاوکات لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو ئەو سنووردارکردنە نادادپەروەرانەیان کرد بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژنانی لە ئەفغانستان.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وڵاتانی ئەڵمانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و هۆڵەندا هۆشدارییان بە تاڵیبان دا کە ئەگەر هەڵاواردنی ڕەگەزی لە ئەفغانستان ڕانەگرن، ڕەنگە پڕۆسەی دادگاییکردنی ئەم گرووپە لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای دەست پێ بکات.