ڕێپێوانی مەشخەڵ لە دژی پیلانگێڕی لە حەلەب بەڕێوەچوو
گەنجانی حەلەب بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد. حەلەب
گەنجانی حەلەب بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
حەلەب
لە ٢٣یەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بە دروشمی "هەڵوەشانەوەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کات کاتی ئازادیی ڕێبەری ئاپۆیە"،بە بەشداری گەنجان و دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و یەکێتی ژنانی گەنج و دامەزراوە مەدەنیەکان ڕێپێوانیان لە حەلەب ڕێکخستووە ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە گەڕەکی شێخ مەقسود دەستیپێکرد و تا پارکی عەفرین لە گەڕەکی ئەشرەفییە بەردەوام بوو، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج و دەیان مەشخەڵ بەرز کرایەوە.
جودی حەلەب، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، وتی: "پیلانگێڕیی دژی خەڵکی هەرێمەکە و بەتایبەتی گەلی کورد تا ئەمڕۆش بەردەوامە و ڕێبەر ئاپۆ لەم ڕۆژەدا دەڵێت، "ڕۆژی جینۆسایدی گەلی کوردە"، لە پارێزنامەکانیدا ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی پیلانگێڕان دەداتەوە کاتێک یەکەم کتێبی لە زیندانی ئیمراڵی نووسی، وەڵامێک بوو بۆ هێزە پیلانگێڕەکان ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٣ ساڵە لە گۆشەگیریدایە پێویستە ئەو گۆشەگیرییە بشکێنرێت و ڕێبەرمان ئازاد بکرێت، دەوڵەتانی هەژموونی پلانیان دانا کە ڕێبەری ئاپۆ دەستگیر بکەن بۆ لاوازکردنی ئیرادەی گەلی کورد ئێمە پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی تورکیا و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازیی ئازادیی جەستەیی رێبەری ئاپۆ دەکەین"
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.