پێشەنگایەتی ژنان کلیلی سەرکەوتنی گەلە - شیکاری
بە پشتیوانیکردن لە شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە وەستان لەگەڵ شەڕڤانانی (هەسەدە و یەپەژە)، هەموو جۆرە هێرش و پلان و یارییەکی گڵاو تێکدەشکێنین و سەرکەوتوو دەبین.
لەیلا واشوکانی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک هەمیشە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە دژی ئەوان مامەڵە دەکات، بەڕاستی کاتێک مرۆڤ لە مێژووی کۆنی فەرمانڕەواکانی تورکیا دەکۆڵێتەوە، دڕندەیی ئەوان بە ڕوونی دەبینێت.
دەوڵەتی فاشیستی تورک کردەوەی زۆر قێزەونی ئەنجامداوە و بەردەوامیشی هەیە، وا دیارە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرگیز لە میتۆدە بێڕەوشتییەکانی پەشیمان نەبووەتەوە و هەمان عەقڵیەتی خۆی دەپارێزێت، دەوڵەتی جینۆساید و داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی مافی گەلان پێشێل دەکەن و خۆیان لەم بابەتەدا بە ڕەوا دەزانن، بەڕاستی کاتێک مرۆڤ گرنگی بە مێژووی دەسەڵاتداریی تورکیا دەدات، دەبینێت کە تا ئەمڕۆش نەوەکانیان بەردەوامن لە هەمان دڕندەیی.
کۆچی دوایی کەرەم ئەحمد شەهاب حەمەد خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئێمەی ژن
وەک دەزاندرێت لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی کە لە بەنداوی تشرین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکان و هاوسۆزی لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە و یەپەژە کۆبووبوونەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ نیشتمانپەروەر شەهید بوون و ١٥ کەسیش بریندار بوون، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە، ئەم تاکە ئاشتیخوازانە ڕوویان لە بەرەکانی شەڕ کرد و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ژیانی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی فورات و دێرەزوور لە مەترسیدایە، بەڵام بەداخەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە پاڵ ئەو کارەی خەڵکدا وەستانەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەریان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانمان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، یەکێک لەو شەهیدانە ژنێک بوو بە ناوی کەرەم ئەحمەد شەهاب حەمەد، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا، کۆچی دوایی کەرەم خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئێمەی ژن، بە دڵنیاییەوە تاجی هیوا و خەونی هاوڕێ ماندوو و دڵسۆزەکەمان بە شکۆمەندترین سەرکەوتن دادەنێین.
کەرەم ئەحمەد ژنێکی زۆر زیرەک و شارەزا بوو، وەک دەزاندرێت دوژمن لە ژنانی زیرەک و ژیر دەترسێت و بەهۆی ئەمەوە هێرش دەکاتە سەریان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەبێت بزانن کە ئێمە تۆڵەی شەهیدە پێشەنگەکانمان دەکەینەوە و هەرگیز لە تاوانباران خۆش نابین، سێ هاوڕێی ژن لە ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا لە هێرشە سەرەتاییەکانی سەر شاری مەنبج شەهید بوون، دوژمن و هاوکارەکانی ژنانی ڕێکخراو دەکەنە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو ژنان وریا بن لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و یەکڕیزییان بەهێزتر بکەن.
دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هۆی بێدەنگیی جیهان هیچ سنوورێکی ڕەوشتێکی و مرۆیی ناناسێت
ئەردۆغان سەرکردەی فاشیستی دەوڵەتی تورکیا، چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، ژن بێت یان منداڵ، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین و لەسەر ئەم بنەمایە دڕندانەترین هێرش و پەلامارەکان بە تایبەت دژی ژنان ئەنجام دراون بۆسەر چالاکوانان و شۆڕشگێڕان و هێرشانەکان بێ وەستان بەردەوامن، دەوڵەتی فاشیستی تورک هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی جەنگ پێشێل دەکات، هیچ دامەزراوە و ڕێکخراو و وڵاتێک کە بانگەشەی لایەنگری مرۆڤایەتی و دیموکراسی دەکات، دژی ئەم کارانەی دەوڵەتی تورکیا دەنگ ناکات، دەوڵەتی فاشیستی تورک کە سوود لەم بێدەنگییە وەردەگرێت، هیچ سنوورێکی ڕەوشتی و مرۆیی نازانێت.
خەڵک تا کۆتایی باوەڕی بە شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژە هەیە
لەبەرامبەر هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا، گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دڵ و گیان لە دەوری ئازادیخوازەکانیان کۆدەبنەوە، خەڵک تا کۆتایی باوەڕی بە شەڕڤانانی (هەسەدە و یەپەژە) هەیە، خەڵکی ناوچەکە دەزانن کە شۆڕش کە لەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بنیات نراوە و گەشە دەکات، تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە لە دەوڵەتی نەتەوەییەوە سەرچاوە دەگرن، پراکتیزەکردنی ١٣ ساڵەی شۆڕش لە ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، زۆر بە ڕوونی ئەمەی بە هەموو جیهان نیشان داوە.
کەمئەندامانی سەنگەر پەیوەندیان بە شەڕەوە کردووە'
ئێمە زۆر شانازی بە خەڵکە بەرخۆدێرەکانمانەوە دەکەین، دایکان و باوکانی ئازیزمان شانبەشانی کچ و کوڕەکانیان لە بەرەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن و ئەمەش زۆر بەنرخ و پیرۆزە، سڵاو لە بەرخۆدانی گەل دەکەین و دەڵێین: ئێمەش دەنگی خۆمان بۆ دەنگی ئێوە زیاد دەکەین، ئێوەش لەگەڵ منداڵە شۆڕشگێڕەکانتان سەرتان بەرز بکەنەوە، بەرخۆدانی بەرزی ئێوە حەقیقەتی پیرۆزی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ئەم شەڕە واتادارترین و کاریگەرترین شەڕە، بێگومان هەر لە سەرەتای هێرشەکانەوە، کەمئەندامانی سەنگەریش لە پێشەنگی بەرخۆداندا جێگەی خۆیان گرتووە، سەرەڕای وازهێنان لە بەشێک لە ژیانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر، بەڵام پاشەکشە ناکەن، ئەمەش شوێنی ڕێز و شانازیشە، دیارە ئەو خەباتکارانەی بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر خەباتکارەکانیان پەروەردەیان کردووە، خاوەنی ئەو جۆرە هێز و موعجیزەن.
بانگەواز بۆ خەڵکی ناوچەی دێرەزوور
هەروەها بە گەرمی دڵمان سڵاو لە هەموو جەنگاوەران و پێشمەرگە دێرینەکان و ژنان و هەموو ئەوانەی بەرەنگاری دەکەنەوە دەکەین، لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلەکەمان لە ناوچەی دێرەزووریش دەکەین کە ئاگاداری یارییەکان بن، بە پشتیوانیکردن لە شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە وەستان شانبەشانی شەڕڤانانی (هەسەدە و یەپەژە)، هەموو جۆرە هێرش و پلان و یارییەکی گڵاو پووچەڵ دەکەینەوە و سەرکەوتوو دەبین.